ئەو سێ میوە پایزانەیەی سودی هەیە بۆ پێست:
1. كولەكەی شیرین
یەكێكە لە بەسودترین خۆراكەكان، دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكیی جۆراوجۆر، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات، خانەكانی پێست نوێدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C، شێداركەرەوەی سروشتی پێستە و سودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی لە پایزدا پێستیان وشك دەبێت.
2. سێو
لە یەك سێودا پێنج گرام ریشاڵ هەیە و %20ی پێویستی جەستەت بۆ ریشاڵ لە رۆژێكدا دابین دەكات، ڤیتامین C و پۆتاسیۆمی تێدایە، لە بەیانیان وزە بە جەستە دەدات، یارمەتی نەرمبون و جوانتربونی پێست دەدات، ئەگەر لەگەڵ هەنگوین تێكەڵ بكرێت، هەمان سودی فیللەری بۆ پێست دەبێت.
3. هەنار
بەهای خۆراكیی دەوڵەمەندە، بەتایبەتی ئەگەر بە شەربەتی بخورێتەوە، رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسان و ریشاڵی تێدایە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، سودی هەیە بۆ ئەو كاتانەی توشی پەتا و هەڵامەت دەبیت و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.