لێدوانێکی هونەرمەند ژینێ ئەتروشی لەبارەی "سەگی بێلانە"وە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و دەڵێت، هەڕەشەی کوشتنم لێ دەکرێت، بەڵام پەشیمان نیم.
پرسی قەڵاچۆکردنی سەگی بێلانە لە دهۆک، کاردانەوەی جیاوازی دروستکردووە، یەکێک لەو کەسانەی نیگەرانی لەسەر لەناوبردنی ئەو سەگە دەربڕیووە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینێ ئەتروشییە. 
ژینێ لە لێدوانەکانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەگەڵ ئیدانەکردنی لەناوبردنی سەگی بێلانە، باسی لە مافی ئاژەڵان لەناویاندا سەگ لە وڵاتی ئەوروپا کرد و ڕایگەیاند،" لە کۆمەڵگای دەرەوە ژن یەکەم شتە دواتر منداڵ پاشان سەگ ئینجا پیاو". 
ئەم لێدوانە هەرزوو کاردانەوەی لێکەوتەوە و نیگەرانی لەناو بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد و بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بە "زمانی زبر" هێرشیانە کردە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە. 
بەپێی ئەو کۆمێنتانەی لە ژێر پۆستی وتەکانی ژینێ دا نوسراون لەگەڵ ئەوەی سوکایەتی و بێڕزی بەو هونەرمەندە تێیاندا دەبینرێت و هەڕەشەی جۆراوجۆریشیان لەناودا بەدیدەرکرێت. 
بەپێی وتەی ژینێ ئەتروشی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بەهۆی ئەو لێدوانەوە ڕوبەڕوی هەڕەشەی کوشتن بووتەوە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە نامە و کۆمێنێت هەڕەشەکانیان بۆ ناردووە، وەک خۆشی باسی کردووە،" چهند مامۆستایهكی ئاینی له بڵندگۆی مزگهوتهوه ناویان زڕاندوم، بەڵام من پەشیمان نیم و سکاڵا تۆمار دەکەم".
داوای پاراستنی ژینێ دەکرێت
هەڕەشە و هێرشەکانی سەر ژینێ ئەتروشی، ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی هێناوەتە سەر هێڵ، تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە کار بەدەستانی دهۆک کردووە، ژیانی ئەو خانمە هونەرمەندە بپارێزن.
تۆڕەکە لەگەڵ پشتیوانیکردندا، سەرجەمی ئەو هێرش و هەڕەشانەی پشتراستکردوەتەوە کە ڕوبەڕووی ئەو هونەرمەندە دەبنەوە و ئیدانەی کردوون. 
تۆڕی هاوپەیمانی19 لە نیسانی ساڵی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤەوە وەریگیراوە
 ژینێ ئهتروشی
ژینێ ئەتروشی لە 1998 لەدایكبووە، خەڵکی دهۆکە، بەڵام لە نەرویج ژیاوە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە.
ژینێ لە سێ ساڵی ڕابردوو، توشی شێرپەنجەی مەمک بوو، بەڵام توانی بەسەر نەخۆشیەکەدا زاڵ بێت و دۆخی تەندورستی ناجێگیر تێپەڕێنێت. 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.