تەندروستی

خواردنەوە کحولییەکان دەبنە هۆی قەڵەوی و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکەن

Mic
2025-01-27

خواردنەوە کحولییەکان بەکارهێنەران ڕوبەڕوی چەندین گرفتی تەندروستی جیاواز دەکەنەوە کە سەرکیترینیان درستکردنی کێشەیە لە کۆئەندامی هەرس و هۆکارێکیشن بۆ قەڵەوی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، "هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە".
بەرکاهێنانی خواردنەوەی کحولی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کولتوری کۆمەڵایەتی زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، زۆربەی وڵاتان یاسای تایبەتیان هەیە بۆ ڕێکخستنی فرۆشتن و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان.
شارەزایان و پسپۆڕانی تەندروستی بەشێوەیەکی بەردەوام هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەن، پابەندی ئەو یاسایانەبن کە ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو خواردنەوانەی دیاریکردووە. 
ڤیڤێک مورتی پزیشکی نەشتەرگەری گشتی بە گرنگی دەزانێت جارێکی دیکە نوێکردنەوە لە ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکاندا بکرێت و ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان بابەتێکی پێوست و گرنگن تا بەکارهێنەران ڕوبەڕوی کێشە نەبنەوە. 
توێژینەوەکان ئاشکراییان کردووە، پەیوەندییەکی ناسراو لە نێوان کحول و شێرپەنجەدا هەیە و هەر بڕە خواردنەوەیەک ئەو مەترسییە زیاتر دەکات. 
بەپێی وتەی ڤیڤێک مورتی، کحول هۆکارێکی جێگیرە لە توشبوون بە شێرپەنجە، بەشێوەیەک ساڵانە هۆکارە توشبوونی نزیکەی 100 هەزار ئەمەریکییە کە 20هەزاریان گیانلەدەستدەدەن، ئەو ڕێژەیەش زیاترە لە مردن بە ڕوداوەکانی هاتوچۆ کە ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 13 هەزار و 500 حاڵەتی گیانلەدەستدان. 
بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی، بەکارهێنەرانی بەسەر دوو بۆچوونی جیاوازدا دابەشکردووە کە یەکێکیان بەکارهێنانیان بە زیان و بەشێکی دیکەشیان بە سودبەخش ناوی دەبن. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەردەوام جەخت دەکاتەوە، "هیچ ئاستێکی خواردنەوەی کحول سەلامەت نییە".
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، ئەو کەسانەی کە خواردنەوە کحولییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام ناڕێک بەکاردەهێنن، ئەگەری توشبوونیان بە لاوازی مێشک زیاتر دەبێت. 
هەر بەپێی ئەنجامەکان، بەکارهێنانی ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆکاری دروستکردنی کێشە لە کۆئەندامی هەرس، هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێیاندا هۆکارێکی سەرەکین لە قەڵەوبوونی مرۆڤ. 

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە مووچەی هەرێم بدات

Mic
2025-09-16

ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی گرنگ هەیە و هەردووکیان تایبەتن بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەی یەکەمیان: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتە بە بەشداریی دوو راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی رای خۆی لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدا دەربڕێت، دواتر بە راپۆرتێک بیداتە ئەنجوومەنی وەزیران.

هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC چاوەڕوان دەکرێت پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، کە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری یەکلاییبوونەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە، تاوتوێ بکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە گفتوگۆکان لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکان فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم بەردەوامن.

بەگوێرەی میدیاکان لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان لەبارەی پرسی مووچە کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی و وەزیرە کوردەکان باسیان لە پرسی مووچە، داهاتی نانەوتیی هەرێم و رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کردووە.

هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم بەردەوام لە لێدوان و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بە لێکنزیکبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەری پرسی مووچە دەکەن، بەڵام تائێستا کێشەکان بەردەوامن.

داهاتی ناوخۆی هەرێم و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو بەربەستی گەورەی بەردەم چارەسەری پرسی مووچە و ناردنین لەلایەن بەغداوە.

چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، بۆ چارەسەری پرسی داهاتی ناوخۆ و کێشەی مووچە.

لە شەش مووچەی نیوەی دووەمی ئەمساڵ تائەمڕۆ کە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولە هیچ مووچەیەک دابەش نەکراوە، تا ئێستاش قیرانی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەکراوە، دیاریش نییە کەی چارەسەر دەبێت.

چاودێران و شارەزایان دەڵێن، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، لە شەش مووچەی کۆتایی ساڵ، تەنیا سێ مووچە دابەش دەکرێت و چارەنووسی سێ مووچەکەی دیکە نادیار دەبێت.