تەندروستی

ئیندۆمی زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت

Mic
2025-01-30

ماڵپەڕی" ئەل ئەیام" لە بابەتێکی تەندروستیدا چەند زیانێکی خواردنی ئیندۆمی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئیندۆمی خوێی چینی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک لاوازیان دەکات و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەناویان دەبات.

بەپێی هەواڵەکە، زیانێکی زۆر خواردنی ئیندۆمی دەبێتە هۆکارێک بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان وەک شێرپەنجەی مێشک و سییەکان، هاوکات هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی و کۆنیشانه‌ی ئێکس و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن.
 د.کامەران رەسول ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی سەبارەت بە زیانەکانی ئیندۆمی لەسەر منداڵ ڕایگەیاندووە، ئیندۆمی دەبێتە هۆی دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و زیادبوونی ئه‌گه‌ری کورتی باڵا له‌ منداڵ و مێرد منداڵان، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک بخورێت.

پێشتر، گۆڤاری (راما) راپۆرتێكی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان ئیندۆمی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌و راپۆته‌دا ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ ئیندۆمی جۆره‌ خوێیه‌كی تێدایه‌ له‌جۆری (E) كه‌ له‌ وڵاتی چین دروست ده‌كرێت و ئه‌و جۆره‌ خوێیه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ تێكچونی مۆخ و نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ و شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و دروستبونی ئازار له‌ناو سكدا.
سەبارەت بەو زانیارییانەشی باس لەوە دەکەن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، دکتۆر فەهد ئەلخدایری، زانای توێژینەوەی پزیشکی لە یەکەی ماددە شێرپەنجەییەکان لە سەنتەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ ڕایگەیاندووە: "نوودڵ لە جۆری ئیندۆمی بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری نەخۆشیی شێرپەنجە و تەنانەت زیانیشی نییە ئەگەر بەڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت".

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە

Mic
2025-09-18

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.

رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە بدات.