نۆ ساڵە پلە بەرزکردنەوە لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەبێ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خانەشین بوونی بۆ زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەر دەرکردووە و بڕیارە پرۆسەکەش بەردەوام بێت. بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو کەسانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن پلەبەرزکردنەوەی نۆ ساڵیان کە نزیکەی دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوە دەفەوتێت.
بەپێی بەدواداچونێکی دیجیتاڵ میدیای مایک ئەو کەسانەی لە ئەمساڵدا و پێش دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە خانەنشین دەبن، خزمەتی نۆ ساڵ و دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەیان دەفەوتێت.
بەپێی ڕێکارەکان، ئەو کەسانەی لەم قۆناغەدا خانەشین دەکرێن، لەدایکبووانی ساڵەکانی 1962،1963،1964ن لەگەڵ لەدایکبووانی مانگی یەکی ساڵی 1965 کە تەمەنیان بووەتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێن.
خانەنشینکردنی ئەو ژمارە فەرمانبەرە، بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی تایبەت بە یاسای یەکگرتوی خانەنشینی عێراق دەبێت کە دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی پابەندکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینیی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەمکراوەتەوە.
بە گوێرەی مادەی 18 لە یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960ـی عێراق، پلەبەرزکردنەوە مافێکی یاسایی فەرمانبەرانە و لەسەر بنەمای لێهاتویی و ماوەی خزمەتە.
بهپێی یاسای خزمهتی شارستانی دهبوایه ههر فهرمانبهرێكی ههرێمی کوردستان 4-5 ساڵ جارێك پلهكهی بهرزبكرێتهوه، بەپێی یاسا کەمترین پارەی پلە بەرزکردنەوە لە 29 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات، زۆرترینیشیان بەپێی پلەی وەزیفی 120 هەزار دینارە، بۆیه ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن دوو پله بهرزكردنهوه یان زیاتری دەفەوتێت.
بهپێی خشتهی پله بهرزكردنهوه ههر فهرمانبهرێك بۆ یهك مانگ بڕی 60 ههزار بۆ 100 ههزار دیناری لای حكومهته، كه بهكۆی گشتی ههر فهرمانبهرێك دهكاته 5 ملیۆن 400 ههزار دینار تا 9 ملیۆن دینار. بە واتایەکی دیکە ئەو فەرمانبەرانەی پێش دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی خانەنشین دەکرێن 60 تا 100 هەزار دیناری مووچەکەیان کەمترە لەو بڕە مووچەیەی دەکرێتە بنەمای خانەنشین بوونیان.
پلە بەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە؟
نۆ ساڵە پلەبەرزکردنەوە لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، ڕاگرتنی پله بهرزكردنهوه و دامەزراندن له كابینهی ههشتهمهوه دهستیپێكردووه و بڕیارەکە لە رۆژی 1ـی کانوونی دووەمی 2016ـەوە بڕیارهكه چووهته بواری جێبهجێكردنهوه و 9 ساڵه درێژهی ههیه و لهو ماوهیهوه فهرمانبهران دوو یان سێ پله بهرزكردنهوهیان فهوتاوه.
ئەو کات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە رێنمایی وهزارهتی دارایی ژمارهی 11ـی ساڵی 2016، "پێویسته ههموو فهرمانبهرێكی پله وهزیفییه گشتییهكان پله بهرزكردنهوهیان رابگیرێت، ههتا پهسندكردنی بودجهی ههرێم بۆ ساڵی 2016، لهساڵی 2017 هەرێمی کوردستان به درێژكردنهوهی راگرتنی پله بهرزكردنهوه پشتی بهههمان رێنمایی بهست و ئهو ساڵهش درێژه به راگرتنی پلهبهرزكردنهوه درا.
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، لە نوێترین لێدوانیدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە،"سەرقاڵی دانانی بەردی بناغەی داتابەیسێکین بۆ بەدیجیتاڵکردنی دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران، ئەوەیش ئامرازێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی کاروباری فەرمانبەران و دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی وەزارەتەکانە".
دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران پەیوەستە بە پەسەندکردنی یاسای بودجەوە کە لە ساڵی 2013ـەوە نەنێردراوەتەوە پەرلەمانی کوردستان، دەبێت فەرمانبەران چاوەڕوانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بن تا یاسای بودجە دوای زیاتر لە 12 ساڵ پەسەند بکاتەوە.
بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەبێت بەپێی پێوەر و بنەماکانی ئەنجومەنی گشتی راژە و لەسەر بنەمای لێهاتوویی بکرێت نەک ماوەی راژە، سیراج بارزانی ڕونیکردەوە، "بەپێی پێویستی وەکوو ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، دەسەڵاتمان پێدراوە پڕۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بەڕێوە ببەین، ئەمانە بە دەق لە یاسادا هاتوونە و هەمووی لەسەر ئەو پێوەر و بنەما یاساییانەیە کە لە ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق دەرچوون."
ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بهگوێرهی سیستمی بایۆمهتری 1 ملیۆن و 249 ههزار و 481 فەرمانبەر و مووچهخۆر لە هەرێمی کوردستان هەن کە 483 ههزارییان مووچهخۆری مهدهنییه.
بەبێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، مووچەی هەر مانگێکی کۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 996 ملیار دینار هەیە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،
سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند،
"پەکەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و لە دوێنێوە لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا کراوەتەوە".
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی،
"وەک هەنگاوی یەکەم، کۆمیسیۆنێک لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی
تورکیا (پەرلەمانی تورکیا) دادەمەزرێنین و دەست دەکەین بە گفتوگۆکردن لەسەر مەرجە یاساییەکانی
پرۆسەی ئاشتی".
ئاماژەی بەوەشکرد، 47 ساڵ پێس ئێستا یەکەم چالاکی پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکە دەستیپێکرد و لەو ماوەیەدا 10 هەزار سەربازمان کوژراون و نزیکەی 50 هەزار هاوڵاتیش کوژراون و
زیانی دو تریلۆن دۆلار زیان بە ئابوری تورکیا گەیشتوە.
ئەردۆغان وتیشی: هەندێک
هەڵەی دەوڵەت، یەکێک لەوانە ڕێگری لە قسەکردن بە کوردی و چەندی هەڵەی دیکە بووە
هۆی فراوان بوون و گەورەبوونی پەکەکە.
جەختی لەوەشکردەوە،
هەموو هەوڵێک دەدەن پڕۆسەی ئاشتی سەرکەوتوبێت و 23 ساڵە کاری بۆدەکەن و بە ئەقڵێتێک سیاسەت دەکەن کە خێر و
چاکەی بۆ تورکیا تێدابێت، وتیشی: لەو پڕۆسەیەدا دەوڵەی باخچەلی سەرۆکی پارتی
نەتەوەپەرستی تورکیا- مەهەپە هاوبەشیانە.
هەر لە وتارەکەیدا،
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، "سلێمانی، کەرکوک، هەولێر، ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ
خاکی هاوبەشی ئمەیە".
دوپاتیشی کردەوە، لە پڕۆسەی ئاشتی هاوڵاتییانی
تورکیا بە کورد، عەرەب و تورک و نەتەوەکانی دیکە براوەن، "کارێکمان کرد کە
حکومەتەکانی پێش ئێمە نەیانتوانیوە بیکەن".