خواردنەوە وزە بەخشەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بە جەستەمان بەتایبەت ئەگەر بە بەردەوامی بخورێتەوە
دکتۆر کامەران ڕەسول ژاژڵەیی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردوە کە خواردنەوە وزە بەخشەکان چەندین زیانی هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ ئەوانیش :-
توشبوون بە نەخۆسیەکانی کۆ ئەندامی هەرس وەک قورحەی گەدەوو دوانزە گرێ و سورێنچک ئەو کەسانەش کە لەبەر کەم خەوی بەکاری دەهێنن و بۆ کافاین دەیخۆنەوە ئەوە توشی دڵە ڕاوکێەکی زۆریان دەکات و دەبێتە هۆکار بۆ فشاری مێشکیان و نائارامی و زوو توڕە بوون هاوکات خواردنەوەی وزە بە خشەکان دەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی کێش ئەویش بەهۆی زۆری ڕێژەی شەکر تیایدا.
وزە بەخشەکان زیانێکی زیاتریان هەیە بۆ منداڵ و ئافرەتی دووگیان چونکە هۆکارێک دەبێت بۆ کلۆر بوونی ددانیان و هەستیاری وەک سوور بوونەوەو خوران و کۆکە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.