هەواڵ

بەدواداچوون.. ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک کەمترە 100 هەزار لە مووچەکانیان بڕاوە

Mic
2025-02-05

ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک کەمترە، 100 هەزار لە مووچەکانیان بڕاوە، بەپێی بەدواداچونێکی دیجیتاڵ میدیای مایک ئەو بڕە پارەیە دەرماڵەی "بارگرانی ژیان"ە و بەغداد ئامادە نییە بینرێرێت. 

 
ڕۆژی 5ـی شوباتی 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی کرد. 
زۆرینەی خانەنشیان ڕوبەڕوی ئەو گرفتە بوونەوە کە بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەکانیان بڕاوە و هیچ ڕونکردنەوەیەکیشان لەسەر لێبڕینە پێنەدرا. 
بەپێی ئەو بەدواداچونانەی دیجتاڵ میدیای مایک بۆ کێشەکەی کردووە، ئەو 100 هەزار دینارەی کە بڕدراوە دەرماڵەی "بارگرانی ژیان"ە کە حکومەتی عێراق خەرجی دەکات. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای مایک-یان داوە، وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبووە ئەو دەرماڵەیە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. 
ڕۆژی 8ـی ئازاری 2022، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەخشینی 100 هەزار دیناری مانگانە بە بۆ خانەنشینان و فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و ئەوانەی داهاتیان نییە. 
کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2022، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، بڕیاریدا بە پابەندکردنی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کارکردن بە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی تایبەت بە یاسای یەکگرتوی خانەنشینی عێراق، بەگوێرەى یاساکە کەمترین موچەى خانەنشینى 400 هەزار دینار دەبێت. پێشتر، 220 هەزار دینار کەمترین مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بوو

ژمارەی خانەنشیان
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، 277 هەزار و 541 کەس لە هەرێمی کوردستان خانەنشینن.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، مووچەی یەک مانگی خانەشینان پێویستی بە زیاتر لە 180 ملیار دیناری مانگانە هەیە. 
سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشین بوونی زیاتر لە 35 هەزار کەس درا، بە زیادکردنی ئەوان بۆ لیستی خانەنشینی ژمارەی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان لە 300 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە. 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.