سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ڕوسیا شوێنی ئەنجامدانی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەیان دیاری دەکەن و دەیانوێت سعودیەیان بۆ ئەنجامدانی لوتکەکە هەڵبژارێرن.
چەندین فاکتەری جیاواز بۆ دیاریکردنی سعودیە هەن کە دیارترینیان پەیوەندییە هاوسەنگەکانی ڕیازە لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ و هەر دوو سەرۆکەکە قبوڵیانە.
دۆناڵد ترامپ لە دوای دەست بەکاربوونیەوەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدا و ماوەی کاتژمێر و نیوێک قسەیان کرد.
دۆخی ئۆکرانیا، ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست، وزە، دۆلار، ژیریی دەستکرد و چەندین بابەتی دیکە تەوەری پەیوەندییەکەیان بووە.
ترامپ و پوتین ئامادەییان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ یەکتر نیشانداوە و ئێستا ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەکە دەکەن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاندووە، "پێدەچێت لە سعودیە لەگەڵ پوتین کۆببمەوە".
بەپێی کۆشکی کرێملن پوتین لەبارەی کۆبونەوە بە ترامپی وتووە، "هەموو هێورکردنەوەیەک پێویستی بەوەیە کێشەکان لە ڕەگەوە چارەسەر بکرێن".
بۆچی سعودیەیان هەڵبژارد؟
سعودیە زەمینەیەکی بێلایەن و دیپلۆماسی هەیە بەتایبەت لە نێوان ڕوسیا و ئەمەریکادا و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لە نێوان هەردوو وڵات پاراستووە.
ئەم ڕۆڵەی سعودیە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی وڵاتەکە بتوانێت بێتە مەکۆی کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا کە دوو جەمسەری سیاسی دژ بە یەکترن.
هەڵوێستی سعودیە تەنها لە کێشەکانی ئەمەریکا و ڕوسیادا بێلایەنانە نەبووە، بەڵکو ڕیاز بە سیاسیەتێکی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ گفتوگۆکانی چەکی ئەتۆمی و سیاسەتەکانی وزەی جیهانی دەکات.
سعودیە لەگەڵ پێگە جوگرافی و سیاسییەکەی، پێگەیەکی بەهێزی ئابورییە، وڵاتەکە یەکێک لە گەورەترین بەرهەم هێنەرانی نەوت هاوشانی ڕوسیا ئەندامی هاوپەیمانی 'ئۆپێک'ە و سیاسەتەکانی کەرتی وزەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازارەکانی جیهان لەناویاندا ڕوسیا و ئەمەریکا هەیە.
سعودیە ئەگەر لە ڕوی ئابوری و وزەوە لە ڕوسیاوە نزیک بێت، ئەوا وڵاتەکە لە ڕوی سەربازیی بۆ بازرگانی چەک، بەرگری و شەڕی تیرۆر هاوبەشێکی گەورەی ئەمریکایە.
هاوبەشێتی ئەمەریکا و سعودیەوە کاریگەری گەورەی لەسەر پێگەی سەربازی ڕیاز هەبووە، ئێستا وڵاتەکە توانی بەرگریکردن لە خۆی هەیە و دەتوانێت لە کەشێکی گونجاودا ئاسایشی کۆبونەوە گرنگەکە دابین بکات.
پەیوەندییەکانی پوتن و ترامپ لەگەڵ ئیمارات و سعودیە
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ترامپ و پوتین پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ فەرمانڕەواکانی سعودیە پەرەپێداوە، ئەوەیش وایکردووە ئەو وڵاتە وەک شوێنێکی دڵخوازی هەردوو سەرۆکەکە بۆ کۆبونەوە سەیر بکرێت.
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی بیانی بوو کە پەیوەندی بە ترەمپەوە کرد و پیرۆزبای دووبارە هەڵبژاردنەوەی لێ کرد.
پوتین کە لە ساڵی 2023 سەردانی سعودیەی کرد، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، سوپاسی محەمەد بن سەلمان دەکات کە یارمەتی ڕێکخستنی گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ئەمریکا و ڕوسیای لە دوای جەنگی ساردەوە داوە.
پوتین و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی کەسی نزیکیان لە ساڵی 2015ەوە پەروەردە کردووە کاتێک شازادە بۆ یەکەمجار سەردانی ڕوسیای کردووە.
محەممەد بن سەلمان شازادەی سعودیە بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا بێلایەنیی پاراستووە و خۆیان لە پەیوەندیکردن بە ڕۆژئاوا لە ڕەخنەگرتن و سزادانی ڕووسیا بەدوور گرتووە.
سەرۆکە عەرەبەکە تەنها ئەوەندەش نا بەڵکو پەیوەندییەکانی خۆشی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سه ڕۆکی ئۆکرانیا پاراستوه .
سعودییە تا ئێستا هیچ ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نیە، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پوتین دەرکردووە، ئەمەش ڕێگری لە سەردانەکانی بۆ ژمارەیەک وڵات دەکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.