دوای پێنج مانگ لە بڕیاری گۆڕان بۆ کشانەوە لە
حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان و سەرۆکایەتی هەرێم، بەرپرسانی گۆڕان دەستبەرداری
پۆستەکانیان نەبوون و پابەند نەبوون بە بڕیار بزوتنەوەکەوە، هەرچەندە بەشێکیان پابەندییان
نیشاندا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی نەداوە بە حکومەت.
سەرجەم وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پاش ماوەیەک
لە بایکۆتکردن، بەشداری دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان
کرد کە رۆژی 12ـی ئازاری 2025 بەڕێوەچوو.
یەکێک لە وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم کە
ئامادەنەبوو ناوی بهێنرێت بە دیجیتاڵ میدیایی Micـی راگەیاند، ئەوان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان
پێشکەشکردووە و تا دەستلەکارکێشانەوەیان پەسەند نەکرێت ناتوانن وزبێنن لەبەرئەوەی
وەک خۆی وتی: "ئیلتزامیان لەسەرە و دەبێت دەورە و تەسلیم بکرێت".
رۆژی 10ی تشرینی ساڵی رابردوو، دانا ئەحمەد مەجید،
رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کشانەوەی حیزبەکەی لە هەردوو
حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى خۆجێیی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرۆکایەتی
هەرێم راگەیاند.
دوای پەیامەکەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان،
لە کۆی چوار وەزیر سێ وەزیر و بەشێک لە بەرپرسانی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی
و هەڵەبجە، پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە راگەیاند و ئامادەییان
دەربڕی کە نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکەن و دەستبەرداری پۆستەکانیان دەبن.
لە ئێستاد و دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە بڕیارەکەی
گۆڕان، بەڵام تائێستا هیچ بەرپرسێکی گۆڕان لە کابینەی نۆیەم دەستبەرداری پۆستەکەی نەبووە و بەردەوامن
لە کارەکانی خۆیان.
سەرچاوەیەکی باڵای بڕیار بەدەست لە بزەتنەوەی گۆڕان
بە دیجیتاڵ میدیای Micـی وت،" هۆکاری بەردەوامی بەرپرسانی گۆڕان
لە کارەکانیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە حکومەت ئامادەنییە ئەستۆپاکییان بۆ بکات، بۆیە ئەوانیش وازیان لە پۆستەکانیان
نەهێناوە.
بەپێی یاسا هەر کاربەدەتێکی حکومەت دوای وازههێنان
یان تەواوبوونی ماوەی یاسایی لە پۆستەکەی، دەبێت ئەستۆپاکی بۆ بکرێت، پاشان مامەڵەی
خانەنشینی بۆ ئەنجام دەدرێت.
پێچەوانەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، سەرچاوەیەک لە ژورە پەیوەندیدارەکانی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای Micـی
راگەیاند، هیچ بەرپرسێکی گۆڕان نامەی دەستلەکارکێشانەوە یان دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی
نەداوە بە لایەنی پەیوەندیدار، بۆیە ئامادە نین دەستبەرداری پۆستەکانیان ببن.
لەبارەی ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە ئەستۆپاکیان بۆ
ناکرێت بۆیە وازیان نەهێناوە، ئەو سەرچاوەیە وتی،" بەپێی یاسا کەسێک کە لە پۆستێکدایە،
دەبێت سەرەتا نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات و پاش پەسەندکردنی داواکەی ئەستۆپاکی
بۆ دەکرێت، بەڵام هیچ بەرپرسێکی گۆڕان ئەو رێکارەی ئەنجام نەداوە".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکانی
دارایی و ئابوری، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازیى و بازرگانی
بە دەست بزووتنەوەی گۆڕانەوەن.
بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمدا چەند پۆستێکی
بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزارەت و راوێژکاری لە وەزارەتەکان و سەرۆکایەتی هەرێم
وەرگرت، بەشێک لەو بەرپرسانە پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکەی گۆڕان بۆ کشانەوە لە
حکومەت راگەیاند.
دیجیتاڵ میدیای Mic قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی
کوردستان کرد، ئەو نامەی دەستلەکارکێسانەوەی وەزیرەکانی گۆڕانی بە " بەتاڵ"
ناوبرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،" ماوەی یاسایی حکومەت تەواو بووە نامەی دەستلەکارکێشانەوەش
پێشکەش بکەن کاری پێ ناکرێت، چونکە لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە حکومەت بە دەستلەکارکێشاوە
دادەنرێت، پێویستە سەرجەم وەزیرەکان تا دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ بەردەوام بن.
لە مانگی ئەیلولی 2024ـەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەسەر
دوو ئاراستەی جیاوازادا دابەشبووە، ئاراستەیەک کوڕانی نەوشیروان مستەفان و ئاڕاستەکەی
دیکەش، دانا ئەحمەد مەجید سەرۆکایەتی دەکات کە بە وەکالەت نامەیەکی عومەر سەید عەلی
بووەتە رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەم دابەشبوونە، بەرپرسانی گۆرانی لە حکومەتیش
بۆ کشانەوە دابەشی دوو ئاراستە کردووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تاکە
وەزیرە کە پەیامەکەی رەتکردوەتەوە. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
لەبارەی هۆکاری رەتکردنەوەی پەیامەکە رایگەیاندووە، دیاریکردنی دانا ئەحمەد مەجید
وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە، وەکالەتێکی نایاسایی و نادەستوورییە، بۆیە تەنیا
پابەندی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی دەبێت.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك