تەندروستی

کاهوو لە کاتی بەڕۆژووبووندا جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت

Mic
2025-03-17

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی " Kuvings"، کاهوو ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنی دەدات لە جەستەدا، ڕێگری دەکات لە نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە وەک ماندوێتی و سەرگێژخواردن.

تایبەتمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و ئاو، پاڵپشتی تەندروستی گشتی دەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماوەی درێژخایەنی بەڕۆژووبوون.

هەروەها کاهوو پاڵپشتی پرۆسەی هەرسکردن دەکات و وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاترهەست بە تێری بکەیت ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ، جگە لەوەش کاهوو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K کە بەشدارە لە بەهێزبوونی ئێسک هەروەها کالۆری کەمی تێدایە. شارەزایان پێشنیاری خواردنی کاهوو دەکەن لە کاتی پارشێودا بۆ پاراستنی ئاستی شێداری جەستە و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.