40 رۆژ بەسەر کۆچیی دوایی رۆژنامەنوس وریا حەمەکەریم تێپەڕ دەبێت، دوو دۆسیە لەبارەی گیانلەدەستدانی کراونەتەوە و دادگا دەیەوێت لایەنی کەمتەرخەم سزا بدات.
40 رۆژ بەسەر کۆچیی دوایی رۆژنامەنوس وریا حەمەکەریم و وەرزشوانێک لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت تێپەڕ دەبێت.
دادگا دوو دۆسیەی جیاوازی لەسەر روداوەکە کردوەتەوە، یەکێکیان تایبەتە بەو بارە قاچاخەى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە هەڵیگرتبوو، ئەوەى دیکەش تایبەتە بە سکاڵاى کەسوکارى وریا حەمەکەریم لەسەر شۆفێرەکە.
دۆسیەی روداوەکە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست Mic کەوتوون، لە رۆژی روداوەکەوە بە بڕیاری دادوەر شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی بووەتە هۆکاری روداوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بە بڕیاری دادوەر، "پشکنینى جەستەیی بۆ خوێنى شۆفێرەکە کراوە کە ئایا لەکاتى شۆفێریەکەیدا هیچ ماددەیەکى هۆشبەرى خواردووە کە بووبێتە هۆى لەدەستدانى کۆنتڕۆڵ یاخود نا، بەڵام دەرکەوتووە کە هیچ ماددەیەکى هۆشبەر یان کحول لەجەستەیدا نەبووە".
بەپێی زانیارییەکان شۆفێرەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا هۆکارى رووداوەکەى بۆ لەدەستدانى کۆنتڕۆڵ گەڕاندووەتەوە، بەڵام گومان دەکرێت خەوی لێکەوتبێت.
ڕۆژی 6ـی شوباتی 2025، وریا حەمەکەریم و وەرزشوانێک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە سەر رێگای سلێمانی - عەربەت کە بارهەڵگرێک هۆکارەکەی بوو گیانی لەدەستدا، هەر ئەو کات Mic لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئاشكرای کرد، شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنوس وریا حەمە کەریم توشی ڕوداوی هاتووچۆ بووە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە و ئۆمبێلەکەشی هەڵگری ژمارەی هەمان وڵاتە.
دۆسیەی بارە تەماتەکە
دۆسیەی دووەم لەسەر روداوی گیانلەدەستدانی وریا حەمەکەریم تایبەتە بە ئەو بارهەڵگرەی بارەکەی هەڵگرتووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دیجیتاڵ میدیای MIC لە دادگای کەلاری وەرگرتووە، داواکاری گشتی شارەزور دۆسیەیەکی ئاڕاستەی دادگای دەستپاکی کەلار کردووە، لەبارەی ئەو بارە تەماتەیەی کە بارهەڵگرەکەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی وریا حەمە کەریم.
ئەگەرچی بەپێی ئەو زانیارییانەی کە Mic لە هێزە ئەمنییەکانی وەرگرتووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا لە یەکەم وتەیدا رایگەیاندووە، "بەشێوەیەکی فەرمی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتووەتە هەەرێمی کوردستان"، بەڵام
بەپێی زانیارییەکانی Mic، دۆسیەکە دژی دەروازەی مونزرییەی خانەقینە و ئەو دەرەوازەیە وەک دەرەوازەی هێنانی تەماتەکە دیاریکراوە.
MIC دەزانێت بەشێکی دۆسیە یاسایەکە، دژی ئەو بازرگانەی عەلوەی سلێمانییە کە بارە تەماتەکەی بۆ هاتووە کە دوای رودوەکەش خۆی نەکردوەتە خاوەنی.
هۆکاریکردنەوەی ئەم سکاڵا یاساییە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، ڕوداوی گیانلەدەستدانی وریا حەمە کەریم لە روداوە هاتوچۆیەدا کە بارهەڵگرێکی تەمامەت هۆکاری روداوەکە بووە تەنها دوای 10 ڕۆژ لە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بوو بۆ قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 22ـی کانوونی دووەمی 2025 دەرچووە، لە 26ـی کانوونی دووەمی 2025 تا کاتێکی نادیار هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت.
وریا حەمە کەریم
وریا حەمە کەریم لە ساڵی 1987 لە دایکبووە، باوکی خۆی نەبینووە و بەهۆی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە گیانی لەدەستداوە.
وریا تاقانەی خێزانەکەی بووە، لە دوای کۆچیی دوایی باوکییەوە لەگەڵ دایکی ژیاوە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵ بووە.
وریا حەمە کەریم ماوەی 12 ساڵە لە کەناڵی ئێن ئاڕتی کار دەکات کە لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێوە خاوەندارێتی دەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.