تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: مەترسی گەڕانەوەی سوورێژە هەیە.

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-18

ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و ڕێکخراوی یونیسێف (UNICEF) باسیان لەوە کردووە ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە ئەورووپادا دوو هێندە بووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ زیاتر لە ٤٠٪ ی حاڵەتەکانی ڕاپۆرت کراو لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی پێکهێناوە.

هانس هێنری کلوگ، لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە دەکات : ژمارەی نەخۆشانی سوورێژە لە زیادبووندایە کە پێویستە وڵاتانی ئەورووپا و ئاسیا ئاگادار بن بەوەی تەواوی منداڵان ڤاکسینی سوورێژە وەربگرن. چونکە گرنگترین ڕێگایە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی سوورێژە. ڤاکسینی MMR – کە منداڵ دەپارێزێت بەرامبەر بە هەر یەک لە نەخۆشییەکانی ملەخڕە و سوورێژە و سوورێژەی ئەلمانی– بە ڕێژەی لە ٩٧٪ کاریگەرە بۆ پاراستنی منداڵ لەم نەخۆشییە.


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.