پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن هەستیاری و حەساسیەتی وەرزی بە تایبەتی لە وەرزی بەهار و پاییز، ساڵ لە دوای ساڵ ماوەی نەخۆشییەکە درێژتر دەبێتەوە،
یەکێک لەو هۆکارانەش کە ئاماژەی پێ دەدرێت کە ئەم ماوەیە درێژتر و زۆرتر بێتەوە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوەیە بە تایبەت بەرزبوونەوەی پلەی گەرما. چونکە ئەم هۆکارە دەبێتە هۆی ئەوەی وەرزی گەشەکردن درێژتر بێتەوە، واتە بەرهەمهێنانی دەنکە هەڵاڵەی دارەکان و گیایەکان زیاد بکات و ببێتە هۆی هەستیاری و حەساسیەت.
چونکە دەنکە هەڵاڵە بە یەکێک لە باوترین و بەربڵاوترین هۆکاری هەستیاری و حەساسیەتی وەرزی دادەنرێت.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو وەرزانەی دەنکە هەڵاڵەی دارەکان و گیایەکان تیایدا دروست دەبن لە ئێستادا ٢٠ ڕۆژ زووتر دەست پێ دەکەن و ٢١٪ گەردی گوڵی زیاتریان تێدایە بە بەراورد بە ساڵی ١٩٩٠. پێشبینی دەکرێت ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، کە دەبێتە هۆی توندتربوونی نیشانەکانی هەستیاری بۆ ملیۆنان کەس.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.