هەواڵ

لەبەرامبەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە پێشنیاری لێخۆشبوون لە بەعسییەکان دەکرێت

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-03-20


کەرکووک – mic

سەرنووسەری گۆڤاری تۆپزاوای تایبەت بەپرسی جینۆساید و ئەنفال  ئاشکرای دەکات، لە مەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق، سونەکان پرۆژە یاسایەکیان خستوەتە سەر مێزی رێککەوتن کە تایبەتە بە لێخۆشبوون لە بەعسییەکان.

هێمن حەسیب، سەرنووسەری گۆڤاری تۆپزاوای تایبەت بەپرسی جینۆساید و ئەنفال micـی ڕایگەیاند، سەودایەکی سیاسی نوێ لە نێو پەرلەمانی عێراق لە ئارادایە، بۆ تێپەڕاندنی سێ پڕۆژە یاسا بە یەك قۆناغ، کە هەر یاساییەکیان پەیوەندی بە یەکێك لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق هەیە.

هەریەکک لە پرۆژە یاساکانی، خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی شیعەکان، بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی کورد و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی داد ولێپرسینەوە (ریشەکێشکردنی بەعس)ی سوننەکان، هەوڵێک هەیە بەیەک پاکێج بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندبکرێت.

سەرنووسەری گۆڤاری تۆپزاوای تایبەت بەپرسی جینۆساید و ئەنفال دەڵێت: دەنگدان بە یاسای بە پارێزگارکردنی هەڵەبجە خراوەتە بەرامبەر بە دەنگدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای ریشەکێشکردنی بەعس، واتا بە مەرجێک هەڵەبجە دەکرێتە پارێزگا، دەبێت لێخۆشبوون بۆ بەعسیەکان بکرێت.

هێمن حەسیب، نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: ئەو هەنگاوە گەورەترین سوکایەتییە بە جینۆسایدکراوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و بێبەریکردنی ڕژێمی بەعسە لەو تاوانەی ئەنجامیداوە.

سەرنووسەری گۆڤاری تۆپزاوای تایبەت بەپرسی جینۆساید و ئەنفال دەشپرسێت، کە بە چ پێوەرێکی ئاکاریی و یاسایی و مرۆیی، پێدانی مافی قوربانیان دەبەسترێتەوە بە لێخۆشبوون لە تاوانباران.

داوایکرد، لایەنە کوردییەکان ەبهیچ شێوەیەک نەچنە ژێر باری ئەو هەنگاوە، کە لە هەناویدا، نکۆڵیکردن لە تاوانی کێمیابارانی هەڵەبجە لە خۆدەگرێت.

یاسای ریشەکێشکردنی بەعس لە ساڵی 2004 دانرا و دواتر هەموارکرایەوە و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ یاسای داد و  لێپرسینەوە و بەپێی ئەو یاساییەش، دەستەی داد و لێپرسینەوە کار بۆ ریشەکێشکردنی بەعسیەکان لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکات و هاوکات رێگەی خۆپاڵاوتنیان بۆ هەڵبژاردنەکان.

لەساڵی رابردووەوە، پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە، چەند جارێک خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە دەنگی لەسەر نەدراوە.



More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.