سێ چارەکە سەدەیە کشمیر ناونیشانی ناکۆییەکانی هیندستان و پاکستانە، جارێکی دیکە ناکۆییەکانی دوو وڵاتەکە دەستی پێکردوەتەوە و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ هەیە.
ناکۆکییەکانی هیندستان و پاکستان لەسەر هەرێمی کشمیر دەستیان پێکردەوە و جارێکی دیکە سەربازانی دوو وڵاتەکە روبەروی یەکتر بوونەوە.
دەستپێکردنەوەی ناکۆکییەکان دوای کوژرانی 26 کەس بوو لە کشمیری هیندستان، کە نیودەلهیی، لەسەر هێرشەکە پەنجەی تۆمەتی بۆ پاکستان درێژ کرد.
هیندستان لە کاردانەوەی ئەو هێرشەدا تەنها بە تۆمەتبارکردنەوە نەوەستا بەڵکو دەروازە سەرەکییەکانی بەروی پاکستاندا داخست و پێدانی ڤیزا و مۆڵەتی مانەوەی نوێنەرانی سەربازی پاکستانی هەڵوەشاندەوە.
ناکۆکییەکان لەسەر کشمیر رەگی قوڵی مێژوویان هەیە و بەشێکیشە لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان، وەک خەواجە عاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان رایگەیاندووە، ئێمە ئەم کارە ناشرینە بۆ ماوەی سێ دەیەیە بۆ ئەمریکا و جیهان لەنێویشیاندا بۆ بەریتانیا دەکەین.
مێژووی ناکۆییەکانی هەرێمی کشمیر
78 ساڵە کشمیر بووەتە بووەتە دڵی ناکۆکییە بەردەوامەکانی هیندستان و پاکستان، هەردوو وڵاتەکە بانگەشەی خاوەندارێتی هەرێمە ستراتیژیەکە دەکەن.
ناکۆکییەکانی هیندستان و پاکستان لەسەر کشمیر، دوای دابەشبوونی هیندستانی بەریتانی لە ساڵی 1947ەوە دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
ململانێ بەردەوامەکان لێکەوتەی وێرانکەری بۆ دانیشتوانی ناوچەکە هەبووە، بەهۆی پێکدانانە سەربازییەکانەوە روبەڕوی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ بونەتەوە.
پاکستان بەردەوام ڕەخنەی لە کردەوەکانی هیندستان لە کشمیر گرتووە و هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و ڕاکێشانی سەرنج بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکە دەدات.
حکومەتی پاکستان داوای دەستێوەردانی جیهانی کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەوەی کە خۆی بە داگیرکاری نایاسایی هیندستان بۆ سەر ناوچەکە سەیری دەکات.
تا ئێستا هیندستان و پاکستان چەند جارێک لەسەر هەرێمی کشمیر روبەری یەکتر بونەتەوە، یەکەم روبەروبوونەوە لە ساڵی 1947 بوو، دواتر لە ساڵی 1965 و 1999 جارێکی دیکە روبەروی یەکتر بونەوە.
ساڵی 2019 جارێکی دیکە کشمیر بووەوە جێگەی ناکۆکی قوڵ، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای باڵای هیندستان ماددەی 370 دەستوری تایبەت بە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردنی کشمیری هەڵوەشاندەوە.
بەپێی بڕیارەکە دەبوو، کشمیر هاوشێوەی هەرێمەکانی دیکەی هیندستان، راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بکات، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە و پاکستان رەتیکردەوە.
هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە دەستورییە شەپۆلێکی نوێی گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەڵگیرساند کە بەهۆیانەوە 300 کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.
لەدوای پێکدادانەکانی ساڵی 2019ـەوە، هیندستان پێگەی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بە رێژەی 30% زیادکردووە، ئەوەیش بووەتەهۆی بە سەربازگەکردنی ناوچەکە.
کێ خاوەندارێتی کشمیر دەکات؟
کشمیر، هەرێمێکی دەوڵەمەند بە کانزا و دیمەنی جوانی سرووشتە، هەرێمی کشمیر رووبەرەکەی 242 هەزار کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی زیاتر لە 13 ملیۆن کەسە، هەرێمەکە بەسەر هیندستان، پاکستان و چیندا دابەشکراوە.
هیندستان 49٪ـی کشمیری لەژێر دەستە، نزیکەی 500 هەزار سەربازی لەو ناوچەیە جێگیر کردووە و هەرچی پاکستانە 33٪ـی هەرێمەکەی کۆنترۆڵ کردووە، 18٪شی لای چینییەکانە.
کشمیر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا
ململانێی کشمیر تەنها پرسێکی دوولایەنە نییە بەڵکو پرسێکی ناوچەییە و چین وەک هاوپەیمانی پاکستان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
پەکین نیگەرانی خۆی لە کردەوەکانی هیندستان دەربڕیووە و هەوڵی داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستان بەهێزتر بکات، ئەگەری دەستوەردانی چین دۆخێکی لە ئێستاوە ناجێگیر زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.
ئەکتەرە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان، چین و ڕوسیا، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان داوای گفتوگۆیان لە نێوان هیندستان و پاکستان کردووە، بەڵام ئەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوون.
ئەگەرچی بۆ یەکلایکردنەوەی کشـمیر نەتەوە یەکگرتوەکان پێشنیازی ریفراندۆمی کردووە، بەڵام پرۆسەکە ئەنجام نەدراوە و ناکۆکییەکان هەر هەن و زیاتریش دەبن.
دوای چەندین کۆبونەوە، لە کۆتایی کۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێم پەسەندکرا، بەمەش بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا توایەوە و هیچ
بیانویەک بەدەست عێراقەوە نەما بۆ ناردنی مووچە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
دەنگی لەسەر دوو بڕیاردا سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە
بیانییەکان و پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان.
یەکەم: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە کرێی دەرهێنانی نەوت
بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، کە بۆ هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار دیاریکراوە، چیتر بە پارەی
کاش نەدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، لە بری پێدانی پارە، بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت
کە هاوتای شایستە داراییەکانیانە و کۆمپانیاکان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو
نەوتە لە بازاڕەکاندا.
دووەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی سەرەتایی نیشاندا
لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی سێقۆڵی لەنێوان (حکومەتی هەرێمی کوردستان - حکومەتی فیدراڵی
عێراق - کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان).
مەرجی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە حکومەتی عێراق
گرێبەستەکە بەرز بکاتەوە بۆ لیژنەی راوێژکاریی وەزارەتی نەوتی عیراق.
چاوەڕوان دەکرێت لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا
وەڵامی کۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەکو گرێبەستە سێ لایەنییەکە بە فەرمی ئەنجام بدرێت
و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم دوو بڕیارە بە هەنگاوی گرنگ دادەنرێن بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا.
بە جێبەجێکردنی
بڕیارەکان، حکومەتی عێراق هیچ بیانویەکی بەدەستەوە نامێنێت بۆ نەناردنی مووچەی
هەرێم و دەبێت قۆناغ بەقۆناغ موچەی مانگەکانی مووچە خۆرانی هەرێم بنێرێت، کە تا
کۆتایی ئەمساڵ دەکاتە شەش مووچە.