دوای 8 ساڵ جارێکی دیکە هاوینەهەواری دووکان دەبێتە شوێنی بەیەک گەیشتن و کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. پێشتر دوا کۆبونەوەی دوو حزبەکە هەشت ساڵ لەمەوبەر و تەنها رۆژێک پێش روداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو. ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە بەشێوەیەک پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی تێکدا کە هیچ نەمایەوە لەسەر "خیانەت و خاکفرۆشی" بەرامبەر یەکتر بەکارینەهێن.
دوای 8 ساڵ لە ڕێکەوتی کۆبوونەوەیان لە دوکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میوانخانەکەی مام جەلال لە هاوینەهەواری دووکان کۆبونەوە.
جیاواز لە 8 ساڵ لەمەوبەر کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەچوو، بەڵکو مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وەک نەوەی دووەمی بارزانی و تاڵەبانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەکانیان دەکرد.
ئەو شوێنەی کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی تێدا ئەنجام درا، 8 ساڵ بوو دوو حزبەکە هیچ کۆبونەوەیەکیان تێدا ئەنجام نەدابوو، چونکە ئەنجامی دوا کۆبونەوەیان لە دووکان ملمانێیەکی سەختی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە دووکان کە رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەری 2017 بەڕێوەچوو، بە ئامانجی راگەیاندنی یەک هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان بەڕێوەچوو، بەڵام دوای رۆژێک و لە 16ـی ئۆکتۆبەردا رەیسەکەیان بووەوە خوری.
ئەو کۆبوونەوەیە بووە مێژوێکی تاڵ لە پەیوەندییەکانی دوو حزبەکەدا و تا ئێستاش زۆر کات وەک "تانە" دژی یەکتر بەکاریدەهێننەوە، چونکە بە جۆرێک پەیوەندییەکانی تێکدان کە گەڕانەوە سەر فەرهەنگی " تەشهیر و جوێن".
پارتی و یەکێتی لەسەر روداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و پاشەکشەی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، کەوتنە یەکتر تۆمەتبارکردن بە "خیانەت و خاکفرۆش" ـی و ساڵانەش میدیاکانیان بە هەمان ئاواز یادی دەکەنەوە.
ئێستا و دوایی هەشت ساڵ میوانخانەکەی مام جەلال بووەتە شوێنی دانوستانێکی نوێی دووحزبەکە، بەڵام روو نییە کە پەیوەندییەکانیان بەرەو کەناری ئارامی دەبات یاخود وشەی " خیانەت" بۆ فەرهەنگی سیاسییان دەگەڕێنتەوە.
ئەگەرچی ئامانجی کۆبونەوە نوێیەکەی پارتی و یەکێتی رێککەوتنە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بێدەنگی دوو حزبەکە لەسەر کۆبونەوەکە وەک ئاماژەی ئەرێنی نابینرێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.