ئەمڕۆ، چوارشەممە،
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، داخوازیی کوردەکان لە سوریا بۆ بونیادنانی
خۆبەڕێوەبەریی لە رۆژهەڵاتی سوریا، "جگە لە خەونێک"، هیچ جێگەیەکی
دیدکەی نییە لە واقعدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان،
سەرۆکی تورکیا، لەناو فڕۆکەدا و لەکاتی گەڕانەوەی لە ئیتاڵیا، وەڵامی پرسیارەکانی
رۆژنامەنوسانی دایەوە و وتی: ئەنقەرە رێگە بەوەنادات لەهیچ ناوچەیەکی سوریا
سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع جێبەجێ بکرێت و مەترسیی لەسەر ئاسایش و یەکپارچەیی
خاکی سوریا دروست ببێت.
رۆژی شەممەی رابردوو،
لەشاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەیەک رێکخرا بۆ یەکخستنی دەنگ و
داخوازییەکانی پێکهاتە و هێزە جیاجیاکان لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا، تیایدا
بڕیاردرا لە دانوستانەکاندا خواستی دەسەڵاتێکی خۆبەڕێوەبەریی لە ناوچەکەدا
جێگیربکرێت.
ئەردۆغان، لە وەڵامی ئەو
داخوازییەدا جەختی لەوەکردەوە بابەتی جێگیرکردنی سیستمێکی فیدراڵیی لەو ناوچانەی
سوریا، خەونێکی بەدینەهاتووە و هیچ پێگەیەکی لە واقیعدا نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا
رووی لە رحژئاوای کوردستان کرد و وتی: ئامۆژگارییان دەکەم بڕیاری مەنتیقی بدەن،
نەک بڕیارێک کە لەسەر خەون هەڵچنرابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو
دەستپێشخەرییەک رەتدەکاتەوە کە سەقامگیریی هەمیشەیی لە سوریا و ناوچەکە بخاتە
مەترسییەوە.
ئەردۆغان جەختیکردەوە،
ئەنقەرە جگە لە حکومەتەکەی دیمەشق هیچ ئیدارە و حکومەتێکی دیکە بە رەسمی
ناناسێت، هەروەها رێگە نادات هیچ هێزێکی دیکە هەبێت لە سوریادا، جگە لە سوپای
یەکگرتووی سوریا و بەرنامەیان روونە سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی
تورکیا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.