دادگای فیدراڵی وردبینی بۆ دوو سکاڵا دەکات کە لەلایەن نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەرییەوە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، 6ـی تەمووز دادگاکە وردبینی بۆ دوو سکاڵا دەکات کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
دوو سکاڵاکە لەلایەن سروە عەبدولواحید، کاوە عەبدولقادر و کوردەوان جەمال لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان و عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەوتووی کۆمەڵەی دادگەری بۆ پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.
نەوەی نوێ لە سکاڵاکەیەدا کە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارییان کردووە، داوایان لە دادگاکە کردووە، بەهۆی هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و متمانە نەدان بە ئەنجومەنی وەزیران داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
نەوەی نوێ لە سکاڵاکەیەدا پشتی بە یاسای سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ــ عێراق یاسای ژماره (1) ی ساڵی/ 2005 (1) و هەموارەکانی بەستووە، کە لە خاڵی سێیەمی بڕگەی چوارەمی مادەی دەیەمدا هاتووە، لهم حاڵهتانهدا به فهرمانێ پهرلهمانی كوردستان ــ عێراق ههڵدهوهشێنێتهوه، ئهگهر پهرلهمان متمانهی بهئهنجومهنی وهزیران، له سێ پێكهاتهی وهزاری جیاوازی یهك لهدوای یهكدا نهدا.
کۆمەڵی دادگەری لە سکاڵاکەیەدا کە دژی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆماریی کردووە داوایکردووە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، گەڕانەوەی هەموو ماف و ئیمتیازاتەکان لەلایەن ئەو 97 کاندیدەی کە سەرکەوتوو بوون، پابەندکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات.
کۆمەڵی دادگەری لە سکاڵاکەیدا پشتی بە بڕگەی چوارەمی مادەی دەیەمی یاسای سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ــ عێراق یاسای ژماره (1) ی ساڵی/ 2005 (1) و هەموارەکانی بەستووە، کە لە خاڵی دووەمدا هاتوە، ئهگهر لهماوهی (45) چل و پێنج رۆژدا لهبانگهێشت كردنی بۆ كۆبوونهوهی خولی ههڵبژاردن، ژمارهی یاسایی ئهندامان بهدهست نههات، به فهرمانێ پهرلهمانی كوردستان ــ عێراق ههڵدهوهشێنێتهوه.
رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرگاکانی بۆ پێشوازیکردن لە پەرلەمانتاران کردەوە، کرانەوەی دەرگاکانی پەرلەمان بەڕوی پەرلەمانتاراندا، بۆ تاتوێکردنی پرسە هەنوکەیی و پێشهات و گۆڕانکارییەکان نەبوو، بەڵکو تەنها بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمان بوو.
پەرلەمانی کوردستان لەو کاتەوە، دەرگاکانی بۆ هیچ دانیشتنێک نەکراونەتەوە و دیاریش نییە کەی کارا دەبێتەوە و دەتوانێت چالاکییەکانی دەستپێبکاتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.