هەواڵ

موسڵمانێک دەبێتە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک

Mic
2025-07-03

زەهران مەمدانی، ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی نیویۆرکە، تەمەنی تەنها 33 ساڵە، بە فەرمی دەچێتە ناو کێبڕکێی دیموکراتەکانەوە بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک، ئەمەش پێشینەیەکی مێژوویی وەک یەکەم کاندیدی موسڵمان بۆ ئەو پۆستە دادەنێت و ترەمپ دژایەتی دەکات.

لە هەڵبژاردنی ئامادەسازیی دیموکراتەکانی ئەمریکادا، کە رۆژی 25ی حوزەیرانی رابردوو ئەنجامدرا، زەهران توانیویەتی رێژەی 43٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت بەرامبەر ئەنرۆ کوۆمۆ، سەرۆکی پێشویی شارەوانی نیویۆرک کە تەنها 36٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، کە ناوبراو ساڵی 2021 بەهۆی رووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی گێچەڵی سێکسی، دەستیلەکارکێشایەوە.

زەهران مەمدانی، گەنجێکی پێشکەوتنخوازە و لە موسڵمانەکانی ئۆگەندایە (هندی) و لە ئاینزای شیعەیە، ساڵی 2008 وڵاتینامەی ئەمریکای وەرگرتووە، توانایەکی زۆر باشی وتاردان و کاری دەستەجەمعی هەیە و لەپاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکان، وتی: مێژوومان تۆمارکرد. "من کاندیدی دیموکراتەکانتان دەبم بۆ سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک".

رۆژی 2ی تەموز، زەهران مەمدانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە ئەمریکییەکەی لێکردووە.

مەمدانی ئاماژەی بەوەکردووە ترەمپ بۆیە دژایەتی دەکات، لەبەرئەوەی پشتیوانی سیاسەتی دژە کۆچبەریی و جێبەجێکردنی گومرگیی دەکەم.

مەمدانی، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی کە بڕیارە مانگی 11 بەڕێوەبچێت، سەربکەوێت، دەبێتە یەکەم سەرۆکی شارەوانی موسڵمانانی باشووری ئاسیا لە نیویۆرک.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.