دکتۆر عەبدولڕەحمان قسملۆ، ئەو ڕێبەر و سەرکردە کوردەی 36 ساڵ لەمەوبەر لەسەر مێزی دانوستان و گفتوگۆی ئاشتی لەلایەن ئێرانەوە تیرۆر کرا.
عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی وڵاتپارێز، ئاشتی و دیالۆگ، هەمیشە پشتیوانی چارەسەری کێشەی کورد بووە بە گفتوگۆ و هەوڵی داوە بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتیانە کێشەکانی کورد بەرێتە سەر مێزی گفتوگۆ و وەک دیپلۆماتکارێکی مەزن چارسەری بکات، بەڵام لە کاتی دانوستانی ئاشتی و لە دواین کۆبوونەوەدا ئێران لەسەر مێزی گفوتوگۆ شەهیدی کرد.
ساڵی 1986، سەرەڕای ئەوەی دەیان هەوڵی لە پێشینە بۆ چارەسەری پرسی کورد لەگەڵ ئێران شکستی هێنابوو، بەڵام بەهۆی پێداگیرییە بەردەوامەکانی بۆ بەدەستهێنانی کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە، پێشنیازی دانوستان دەداتە ئێران تا مافەکانی کورد بەشێوەیەکی ئاشتیانە مسۆگەر بکرێت.
دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- ناسراو بە حدکا و حکومەتی ئێران ساڵی 1988 بە نێوەندگیری جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و و ئەحمەد بن بەلا سەرۆک کۆماری پێشوتری جەزائیر لە ئەوروپا دەستیان پێکرد و چەند خولێک بەردەوام بوون.
لە کۆتا خولەکانی دانوستاندا قاسملۆ بۆی رون دەبێتەوە، ئێران نیازێکی رژی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە بۆیە بریار دەدات ئیتر بەشداری کۆبونەوەکان نەکات و نوێنەری خۆی دەنێرێت.
بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکان لەلایەن قاسملۆوە نیگەرانی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە شاندی ئێران داوای راستەخۆ بەشداریکردنەوەی قاسملۆ دەکات و دوو مەرجیش بۆ شاندی حدکا دادەنێت، یەکەم مام جەلال و کەسێکی دیکە کە لەشاندەکانى ڕابردوو بەشدار بووە بەشدار نەبێت و دووەم دانووستانەکەش بە بێ پاسەوان ئەنجامبدرێت.
رۆژی 13ـی تەموزی 1989 وەک رۆژی کۆبونەوەکە دیاریکرا، دوای گەیشتنی شاندی قاسملۆ و هاوڕێکانی چەند چەکدارێک چوونە سەر شوێنی کۆبوونەوەکە و قاسملۆ و عەبدوڵا قادری و فازڵ ڕەسوڵ و کەسێکی دیکەیان تیرۆر کرد.
حیزبی دیموکرات، ئێرانی وەک ئەنجامدەری سەرەکی شەهیدکردنی ئەو سەرکردەیە و هاوڕێکانی تۆمەتبار کرد، دوای 36 ساڵیش تا ئێستا ئەنجامدەەرانی تاوانەکە سزانەدراون.
قاسملۆ… هەڵۆ بەرزە فڕەکەی رۆژهەڵات
عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە 22ـی كانونی یەكەمی 1930ی زایینی لە بنەماڵەیەكی مڵكداری دەوڵەمەند و لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.
هێشتا زۆر منداڵبووە کە دکتۆر عەبدوڵڕەحمان قسملۆ بە دونیای سیاسەت ئاشنادەبێت و بیر و بیرو باوەڕی ئازادیخوازی لە مێشکیدا دەجوڵێت، بەڵام بەشێوەکی فەرمی خەباتی سیاسیی ناوبراو لە ساڵی 1946 بە دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکرات لە شاری ورمێ دەستپێدەکات.
قاسملۆ لەگەڵ داگیرکردنی مەهاباد و روخانی کۆماری کوردستان بۆ خوێندن چووە تاران،دواتر ساڵی 1948 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چووە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و دواتر چووە چیک و دوای تەواوکردنی خوێندن گەڕایەوە ئێران و بووە ئەندامی حزبی تودەی ئێران.
قاسملۆ پاش ماوەیەک گەڕایەوە مهاباد و بەرپرسیارێتی كاری حزبی دیموكراتی گرتە ئەستۆ،دوای کودەتای 19ـی ئابی 1953ـی ئێران، دەسەڵاتی ئێران دەستی بە گەڕان بەدوای قاسملۆدا کرد و چەندین خەڵاتیشی بۆ ئاشکراکردنی شوێنەکەی دیارییکرد.
هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستگیرکردن، قاسملۆیان ناچار کرد ساڵی 1958 جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرەو چیک بەجێهێشت، ساڵی 1962ـدا لە زانکۆی پراگ دكتۆرای زانستی ئابووریی وەرگرت لە هەمان زانکۆ وانەی دەوتەوە.
لە ساڵی 1970 جارێکی دیکە کەڵکەڵەی تێکۆشان بۆ گەلەکەی دەکەوێتەوە مێشکی و دەگەڕێتەوە ڕژهەڵاتی کوردستان و دەست بە ڕێکخستنەوەی حزبەکەی دەکات، مانگی حوزەیرانی 1971 بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکرات و ساڵی 1973ـش وەک سکرتێری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.
خەباتی سیاسیی دکتۆر قاسملۆ بەردەوام بوو تا ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی لە 1979 لە ئێران، دواتر خەباتی دژی ڕژێمی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خومەینی دەست پێکرد.
سەرەڕای چەندین ساڵ شەڕ و ململانێ لەگەڵ ڕژێمەکەی خومەینی، ئێران دەرچەیەکی بۆ دانوستان کردوە، قاسملۆ دەرفەتەکەی قۆستەوە و بە دروشمی خۆبەڕێوبەری بۆ کوردستان و دیموکراسی بۆ ئێران چەندین دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامدا، بەڵام بێ ئەنجام بوو تا ساڵی 1986 دانوستانەکان دەستییان پێکردەوە و ساڵی 1989 بە تیرۆرکردنی قاسملۆ و هاوڕێکانی کۆتایی هات.
کۆبونەوەی
دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ
مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری
داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری
سەرەکی دەبێت.
ئەمڕۆ 14ـى تەمموز،
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە
بدات، بەڵام دادگاکە
بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
پرسی مووچەی مووچە
خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
دوای
کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی
مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری
کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو،
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو
حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی
مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.
سبەینێ، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی
حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.
شێروان دووبەردانی،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە
تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە
کە ناتوانن مووچە بنێرن.
لەبارەی هەڵوێستی
فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا
وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.