لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی نزیکەی سێ
مانگە کۆنەبوونەوەتەوە، لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی دەڵێن، هیچ وادەیەک بۆ
کۆبوونەوەی نوێ نییە.
لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان
و یەکێتی نیشتمانی کوردستان نزیکەی سێ مانگە کۆنەبوونەوەتەوە و وادەی کۆبونەوەی نوێش
دیار نییە.
دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دانوستکاری دوو حزبەکە،
21ـی ئایاری رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای Mic، کۆبونەوەکە هیچ ئەنجامێکی
نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی لیژنەی
دانوستکاری پارتی و یەکێتی ئەوەندە خراپ بووە، تەنها 36 خولەکی خایاندووە.
دیجیتاڵ میدیای Mic قسەی
لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کرد، ئەوان رەتیان کردەوە، هیچ
وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نوێ هەبێت.
مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی
لە زنجیرە کۆبونەوەیەکەدا لەگەڵ نوێنەرە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە عێراق
جەختیان لەوە کردوەتەوە کە پێویستە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
ئەگەرچی پارتی و یەکێتی خواستی خۆیان بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێ دەربڕیووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
پارتی و یەکێتی دیدگای حکومڕانی داهاتوویان داڕشتووە
و گەیشتونەتە دابەشکردنی پۆستەکان؛ رۆژی 8ـی تەممووز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی کە هاوکات لە لیژنەی دانوستانکاری یەکێتیشە
بە دیجیتاڵ میدیای Micـی
راگەیاند، کێشەکە لە پۆستە سیادییەکانە، یەکێتی دەیەوێت ئەمجارە هاوبەشێکی راستەقینەی
پارتی بێت.
14ـی تەمموز؛ پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی
مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە، وەک ئەو کات دیجیتاڵ میدیای Mic بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە تەنها لەسەر
پرسی مووچە بووە.
کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی مووچە ئەنجامی هەبوو،
شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی چووە بەغدا و لەگەڵ
حکومەتی عێراق لێکتێگەیشتنی کرد.
ئەگەرچی کۆبوونەوەکە لەسەر مووچە ئەنجامی هەبوو؛
هەروەها پارتی و یەکێتی یەکخست بەڵام هیچ ئەنجامێکی کۆبوونەوەکە لەسەر پێکهێنانی
حکومەت نەبینراوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.