ئاو دەبێتە سەرچاوەی کێشەیەکی نوێ لە نێوان هەولێر
و بەغدا، حکومەتی عێراق پێی وایە پێشنیازەکەی محەمەدی حاجی مەحمود جێبەجێکراوە و
ئاو وەک کارتێکی سیاسی دژیان گیراوەتەوە، بە نوسراوێک داوا لە سودانی کراوە بەڕێوەبەری
بەنداوی دووکان لە کارەکەی دووربخاتەوە.
ئاو سەرچاوەی ناکۆکییەکی دیکەی نێوان حکومەتی عێراق
و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کێشەی مووچە قوڵترە و بەغدا وەک کارتێکی سیاسی
دژی خۆی دەیبنێت.
ئەمساڵ بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە بەغدا لە رێگەی
نوسراو و سەردانی شاندی مەیدانییەوە داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئاوی بەنداوی
دووکانیان بۆ بەربداتەوە.
باڵاترین داواکاری بۆ بەردانەوەی ئاو رۆژی 5ـی
ئایاری ئەمساڵ بوو، کاتێک لیژنەی باڵای ئاو بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە پاکێجێکدا بڕیاریدا، بە پابەندکردنی ئیدارەی بەنداوی
دووکان بە بەرنامەی بەردانەوەی ئاو.
کۆچەر جەمال بەرێوەبەری بەنداوی دووکان کە داوای
لابردنی کراوە بە دیجیتاڵ میدیای Micـی
راگەیاند، ئێمە پابەندی داواکارییەکەی بەغدا بووین، بەڵام ئاوی بەنداوی دووکان کەمی
کردووە و ئاوی پێویست نەگەیشتووەتە شارەکانی عێراق.
بەپێی داتاکان، بەنداوی دووکان توانای گلدانەوەی
حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئێستا تەنها 23٪ـی ئەو بڕەی تێدایە، واتە 1 ملیار
و 620 ملیۆن مەتر سێجا ئاو.
عێراق متمانەی بە هەرێمی کوردستان نییە، پێی وایە
بەرنەدانەوەی ئاو کارتێکی سیاسییە کە هەرێمی کوردستان دژی حکومەتی عێراقی بەکاریدەهێنێت.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی کە بەرواری رۆژی 29ـی حوزەیرانی ئەمساڵی
پێوەیە، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بەڕێوەبەری بەنداوی
دووکان لەکارەکەی دووربخرێتەوە.
هۆکاری داواکاری ئەو پەرلەمانتارە، پابەند نەبوونی
بەڕێوەبەری بەنداوەکەیە بە بەردانەوەی ئاوەوە کە وەک لە نوسراوەکەدا هاتوووە، بەهۆیەوە
شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق زەرەرمەندبوون بەتایبەتی بەسڕە و میسان و زیقار.
کۆچەر جەمال بەرێوەبەری بەنداوی دووکان وتی،"
ئەگەر ئاو بەربدەینەوە تا بگاتە عەمارە ئەوە بە ماوەی مانگێک یان دوو مانگ بەنداوی
دووکان ئاوی تێدا نامێنێت".
بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان دژی ئەو هەوڵەی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە
ئاوییەکان وەستاونەتەوە و لە نوسراوێکی دیکەدا داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
کردووە، کار بەو نوسراوە نەکات کە داوای گۆڕینی کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی
دووکان دەکات بە کەسێکی شیاوتر.
هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی 12 ملیار مەترەسێجا
ئاو هەیە، لە هەرێمی كوردستان 25 بەنداو هەیە
سیانیان گەورەن (دووكان، دەربەندیخان، دهۆك) بەسەرجەمیان نزیكەی 10ملیار مەترەسێجا
ئاو دەگرن، بەنداوی دووکان گەورەترینانە کە سەرچاوەی ئاوەکەی لە رۆژهەڵاتی
کوردستانەوە دێت.
ئاوی بەنداوی دووکان لە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستانەوە دەڕوات تا دەگاتە شارەکانی ناوەڕاستی عێراق و لە چەند ناوچەیەکی سەرچاوەیەکی
گرنگی کشتوکاڵی جوتیارانە.
لە ماوەی رابردوو، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی
حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کاتی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا، زیاتر لە
جارێک داوای لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە، وەک کارتێکی سیاسی ئاوی بەنداوی
دووکان لە عێراق بگرنەوە.
بەپێی ماددەکانی 110 و 114ـی دەستوری عێراق، دەبێت
بەشێوەیەکی دادپەروەرانە سەرچاوەکانی ئاو لەعێراق دابەشبکرێت، ئەوەیش بەو واتایە
دێت کە هەرێمی کوردستان ناتوانێت کارتی ئاو دژی عێراق بەکاربهێنێت و دەکرێت کاردانەوەی
توند بە دوای خۆیدا بهێنیت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.