هەواڵ

ڕونکردنەوەیەکی هاتوچۆی سلێمانی دەبێتە نوکتە و تەنزی سۆشیاڵ میدیا

Mic
2025-08-05

ڕوونکردنەوەیەکی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هەڵگرتنی 'قەرەجەکان' لەسەر شەقامەکان هەرا دەنێتەوە لە چەند خولەکێکدا بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە نوکتە و تەنزی سۆشیاڵ میدیا.

هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەیدا باس لە بڵابوونەوەی نووسراوێک بە ناوی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوان دەکات کە تێیدا، 150 هەزار غەرامە (سزا) بۆ هەر شۆفێرێک نووسراوە کە 'قەرج' لە شەقامەکان هەڵبگرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، نووسراوەکە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە و فەیکە، هەڵگرتنی 'قەرەج'یش هیچ سزایەکی نییە.

ئەم بابەتە هەرزوو کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و سەدان هاوڵاتی بەشێوەی تەنز لەسەر ڕوونکردنەوەکەی هاتووچۆی سلێمانی کۆمێنتیان نووسیوە.

مەبەست لە 'قەرەجەکان' ئەو ئافرەتانەن  کە لە ترافیک لایت و فولکەکانی ناوشار دەوستن و لەژێر ناوی کلێنس و بنێشت فرۆشتندا، کاری "بەدڕەوشتی" دەکەن.

هاوڵاتییان بەشێوەیەکی تەنزئامێز لەسەر پۆستەکە ئەم جۆرە کۆمێنتانەیان نووسیوە، "یانی قەرج هەڵگرین سزامان نادەن"، "وەڵا خۆ لەدەستان دێت ئەوەش بکەن بە غەرامە"، "کاکە بڵێن ئێمەین و ڕاستە بەشکەم خەڵک بترسێت و ئەو کارە نەکات" و سەدان کۆمێنیتی دیکەش".

 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.