هەواڵ

ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر دەخایەنێت

Mic
2025-08-07

جارێکی دیکە، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەزیرەکەیان شەرمەزار دەکەن و پێچەوانی لێدوانەکانی ئەو لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان قسە دەکەن.

پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەویرێک کە ئاوی زۆر کێشا، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق پێچەوانەی وەزیرەکەیان لێدوان لەبارەی هەناردەی نەوت دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە.

هەر بەگوێرەی ڕۆیتەرز، هێشتا هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی تەواو بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان- تورکیا بۆ بەندەری جەیهان.

جیا لە سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز، ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە زاری سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی نەوتی عێراق، جەختی لەوەکردووەتەوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت چەند وردەکارییەک ماوە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق تەواو پێچەوانەی لێدوانێکی فەرمی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتە کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی شەشی ئاب لە کەرکوک وتی: لەم دوو ڕۆژەدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمە یەکەم جار نییە، لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپیکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاست دەرنەچوبێت، بەڵکو لە 17ـی شووباتی ئەمساڵ لە لێدوانێکی فەرمیدا عەبدولغەنی وتی: لەم هەفتەیەدا هەناردە دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دروست 25 هەفتە بەسەر، لێدوانەکەی وەزیری نەوت تێدەپەڕێت، هێشتا گەرمترین هەواڵ پرسی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

بەمەش دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی یان وەزیری نەوت ئاگای لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی تایبەت بە پرسی نەوت نییە، یان زانیارییەکانی باش پێ ناگات، یان گۆڕانکارییەکان لە سەرو ئیرادەی عەبدولغەنین و شەرمەزاری دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە 23ـی ئازاری 2023ـەوە بە بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە ڕاگیراوە و لەوکاتەوە بەغدا و هەولێر لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی جارێکی تر هەناردە دەست پێ بکاتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.