گرێی چەوری مەمک چییە ؟
گرێی چەوری مەمک (Fibroadenoma) بریتییە لە گرێیەکی ڕەقی مەمک و یەکێکن
لە باوترین گرێ پاکەکانی مەمک کە بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن نێوان ١٥ بۆ ٣٥ ساڵیدا
دەردەکەوێت, بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین گرێیەکی شێرپەنجەیی نییە. دەکرێت گرێیەکی جێگیر
و نەرم و لاستیکی یان ڕەق بێت کە شێوەیەکی ڕێکی هەیە. عادەتەن ئەم گرێی چەوریانە
ئازاریان نییە. لەوانەیە وەک هەڵماتێک لە ژێر پێستی مەمکتدا هەستی پێ بکەیت کە بە
ئاسانی دەجووڵێت لە کاتی پشکینیندا.
چارەسەری ئەم گرێیانە چاودێری کردنی گرێیەکەیە
بۆ ئەوەی بزانی کە قەبارەیان گەورە دەبێت یاخود نە، یان زەرع دەکرێت بۆ ئەوەی
سروشتی گرێیەکە بزانین، یان بە نەشتەرگەری لادەبرێت.
نیشانەکانی گرێی چەوری مەمک:
ئەم گرێ چەورییانە گرێیەکی بەرجەستەن کە عادەتەن
ئەمان نیشانەکانیەتی:
1-گرێییەکی خڕە وە بە ئاشکرا دەبینرێت، دەوروبەرەکەی
نەرمە
2-بە ئاسانی دەجووڵێت
3-هەندێک جار گرێیەکی تووندە یان لاستییکییە
4-بێ ئازارن
5-دەکرێت ئافرەتان لە مەمکێکیاندا یان لە
هەردوو مەمکیاندا گرێیەکی چەوری یان زیاتریان هەبێت.
چ کاتێک سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ ئەم حاڵەتانە؟
1-ئەگەر هەستت بە گرێیەکی نوێ کرد لە مەمکتدا
2-هەر گۆڕانکارییەکی دیکە کە لە مەمکتدا
هەستت پێ کرد
3-گرێیەک کە پێشتر پشکنینت بۆ کردووە وە
ئێستا گەورە بووە یان گۆڕاوە بە شتێکی دیکە یان وا دەردەکەوێت کە شتێک بێت جیاواز
بێت لە گرێ چەورییەکانی ژێر پێستی مەمک.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.