تەندروستی

لە کاتی خۆڵبارین پێویستە چی بکەین و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی چیین؟

Mic
2025-08-17

لەم ساڵانەی کۆتاییدا خۆڵبارین ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت کە هۆکاری ئەم خۆڵبارینانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار لەوانە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، وشکە ساڵی، کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، کە بەشێکی بەهۆی دروست کردنی بەنداو لەلایەن ئێران و تورکیاوە بووە. ئەمەش وای کردووە ڕێژەی بە بیابان بوونی بەشێک لە دەشتاییەکان عێراق زیاد بکات و بە هێزی با و دواتر دەنکۆڵەکانی خاک بەرز دەبنەوە بۆ بەرگە هەوای زەوی و ئەم کاریگەرییە سەرەکییانەیان دەبێت لەسەر تەندروستی:

1- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

2- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و تووشی خوران دەبن.

باشە پێویستە چی بکەین؟

1-تاوەکوو دەتوانێت لە ماڵەوە بن بە تایبەت منداڵان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵ و سییەکانیان هەیە ، و زۆرتر هەستیارترن بە خۆڵبارین.

2-پێویستە دەرگا و پەنجەرەکان یاخود هەر شتێکی تر کە لێوەی خۆڵ بیتە ژوورەوە دابخەن.

3- لە ئەگەری چوونە دەرەوە، پێویستە ماسکی N95 بەکار بهێنیت کە فیلتەری وردترە و ناهێڵێت گەردی خۆڵەکان بچنە ژوورەوە.

4-جام و هەواگۆڕکێی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

5-ئەگەر دەمامکی تایبەتت نەبوو، پارچە قوماشێکی تەڕ لە بەردەم دەم و لووتت بپێچە.

6-هەرگیز عەدەسەی چاو بەکار مەهێنە لە کاتی خۆڵباریندا.

7-چاوت مەخورێنە و لە کاتی خوران بە ئاو بیشۆ. چاویلکە و قەترەی چاو بەکار بهێنە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.