لەدوای نزیکەی 30 مانگ لە راگرتنی، بەیانی ئەمڕۆ
هەناردەکردنەوەی نەوەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و گرێکوێرەی دۆسیەی نەوت
لەنێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئاداری 2023 بەبڕیارێکی دادگای نێوبژیوانی پاریس لەسەر
سکاڵایەکی عێراق راگیرا، دوای 30 مانگ لە گفتوگۆ
و کۆبوونەوە لەنێون هەولێر و بەغدا هەناردەکردنەوە دەستیپێکردەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستان دەستی پێکردەوە و راوێژكارێكی سوودانی دەڵێت، پرۆسەکە هه‌نگاوێكی
ستراتیژیه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی دیجیتاڵ میدیای MIC،
به‌ئاماده‌بونی شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیای بیانیه‌كان، هه‌نارده‌ی
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌پیشخابوره‌وه و به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌ستیپێكرده‌وه، بۆ ئەوەی نەوت بگاتە بەندەرەکە 24 تا 48 كاتژمێری پیویستە.
لەبارەی بڕی هەناردەکراوی رۆژانە، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د
ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق رایگه‌یاندوه، رێكه‌وتنه‌كه رێگه به‌هه‌نارده‌كردنی
240 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌دات.
باسی لەوەشکردووە، داهاتی نه‌وتی عێراقیش به‌گشتی
14 ملیۆن دۆلار زیاد ده‌كات، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا 190 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده
ده‌كرێت كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی ستراتیژیه.
هەر لەو بارەیەوە، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وەزیری
نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵدا، نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو
له هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت بۆ هه‌نارده‌كردن.
وەزیری نەوت دەشڵێت، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای زیاتر
له دو ساڵ له دوای داخستنی بۆرییه‌كه‌ی عێراق-توركیا، ده‌كرێته‌وه و هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هاوكات کۆمپانیای بەبەبازاڕکردنی نەوتی عێراق –
سۆمۆ رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە كاتژمێر 7:00ـی سەر لەبەیانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی
كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ده‌ستیپێكرد.
سۆمۆ ئاماژە
بەوەشکردووە، ئەوروپا بۆ جێگرەوەی نەوتی روسیا، پێویستی بە نەوتی هەرێم دەبێت و
تاوه‌كو مانگی تەمموزی 2026 هەناردەكردن بەردەوام دەبێت.
ئەگەر چی رێککەوتنەکە بۆ سێ مانگە وەک ئەوەی پێشوا هەورامانی، وتەبێژی
حکومەت باسی کرد، بەڵام لانیکەم ئەم سێ مانگە بە بێ کێشە پارەی مووچە لە بەغداوە
رەوانە دەکرێت و کێشەکە ئەگەر بە کاتیش بێت چارەسەر دەبێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داوای لە
سوودانی کردووە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت
و هیچ مووچەیەکی ئەمساڵیش نەفەوتێت.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی پێگەیشت.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە دەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد کە لە خزمەتی
هەموو عێراقییەکاندایە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سوپاسی سەرۆکی
حکومەتی کرد بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە گرنگە و سەرۆکی حکومەتیش دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی
فیدراڵ کرد بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە.
لایخۆشییەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای
خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز.
هاوکات، سەرۆکی حکومەت داواشی کرد کێشەی مووچە
و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆ ئەوەی
چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن . وتیشی نابێت مووچەکانی ئەمساڵیش بفەوتێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی
حکومەت هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2026 ، پێویستە هەرێمی
کوردستان بەشە بودجەی خۆی هەبێت.
باس لەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ جەختی
کردەوە کە دەرفەتی ئابووری گرنگ لە ئارادان بۆ ئەنجامدانی گەشەپێدانی زیاتر لە هەموو
عێراق، لە بەسڕەوە تا هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا هەردوو سەرۆک باسیان لە گرنگیی ئەنجامدانی
پڕۆژی ڕێگەی گەشەپێدان کرا و، کە بۆ ئەم مەبەستە، بەم زووانە لیژنەیەکی تایبەت لە
بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم جێبەجێکردنی
ئەم پڕۆژە گرنگە کە کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر گەشەپێدانی ئابووری لە هەموو عێراقدا
دەبێت.