بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رێکاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی
فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو
دەریکردووە، ئەمڕۆ دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی هەرێمی
کوردستان دەکرێت.
بڕیاریشە لەم دوو رۆژەدا رێکارەکان
تەواوببن و تا کۆتایی هەفەتە مووچەکە خەرج بکرێت و پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان
بکرێت.
نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی پارەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی
عێراق کراوە و ئەویش ئیشی لەسەر دەکات و فەرمان بە بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری دەکات
بۆ خەرجکردنی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت تەواو بووە و تەنها
خەرجکردنی پارەکە ماوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابردوو لەسەر پرسی
هەناردەکردنەوەی نەوت کە بەربەستی سەرەکی بەردەم ناردنی پارەی مووچە بوو رێککەوتن.
دوێنێش دوای نزیکەی 30 مانگ لە دانوستان و گفتوگۆ و کۆبوونەوە نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی
بەندەری جەیهانی تورکی کرا، وەزارەتی سامەنە سروشتییەکان وتی، پرۆسەکە سەرکەوتوبووە.
دەبێت حکومەتی هەرێم بەڕی نەوتی بەردەست و بەرهەمهێنراوی رۆژانە کە ئێستا
بەنزیکەی 240 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت، جگە لە بڕی بەکاربەری ناوخۆ رادەستی
حکومەتی فیدراڵ بکات.
ئەگەر هەولێرە و بەغدا لەسەر چۆنیەتی دابەشکردی داهاتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستانیش بگەنە رێککەوتنی کۆتایی ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەرەدەم چارەسەر کێشەی
مووچە نامێنێت.
MIC زانیویەتی تا کێشەی
داهاتی ناوخۆ یەکلایی دەبێتەوە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار بە بەغدا.
لە دوایین رۆژەکانی مانگی ئەیلول داین و هێشتا فەرمانبەران و مووچە خۆرانی
هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت-یان وەر نەگرتووە و دیاریش نییە کەی وەری
دەگرن.
بۆ ئەوەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوی مووچەکانی ئەمساڵیان وەربگرن دەبێت لانکەم 15 رۆژ جارێک مووچەیەک وەر بگرن.
موقتەدا
سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەرد، لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەمە یەکەم
ھەڵبژاردنە لەعێراق بەبێ بەشداری ڕەوتی شیعی نیشتیمانی(ڕەوتی سەدر) ئەمەش
دڵەڕاوکێی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردوە کە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن". دەشڵێت،"
لەگەڵ دڵەڕاوکێی خەڵک چەندین سیناریۆ دروستکراوە کەگوایە ڕەوتی سەدر بەبەکارھێنای
ھێز رێگە نادەن بگەنە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، یاخود وتراوە، ڕەوتی سەدر فیتنە دروست
دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ ھەڵبژاردن نەخوڵقێت و بەلایەنگرییە ملیۆنیەکەی
دێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەکات، جەختیش دەكاتەوە،" ھەرچەندە
ئێمەلەگۆڕەپانی سیاسی نەماون بەڵام ھەموو تیرەکانیان بۆ سەر ئێمەیە". سەدر
لەڕاگەیەندراوەكەیدا بەبێ ناوهێنان پەیامێكی ئاگرین ئاڕاستە دەكات و دەڵێت،"
ئەگەر گردبونەوەو ناڕەزایەتی و بەگژداچونەوەتان دەوێت ئێمە خۆمان خاوەنی ئەوەین و
فەرموو خۆتان تاقی بکەنەوە و ئێمە لەھەڕەشەکانتان ناترسین".
دەشلێت،" ئەوەی لەگەڕانەوەی بەعس دەترسێت و
خەڵکی پێدەترسێنێت ئەوە حزبێکی بێ کەڵکە".
ھەروەھا لەبارەی خزمەتگوزاری و پەرەوردەو وشکە ساڵی
و تەندروستی و دۆسیەی ئەمنی پێی وایە، لەخراپترین ئاستتدان و نوسیویەتی،"
ھۆزەکان لەلایەک و میلیشیاکان لەلایەک بونەتە بەڵاو خوێنی عێراقی دەرێژرێت".
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەشیدا دوپاتیدەكاتەوە،"
ئێوە باسی ئەوە دەکەن کە عێراق و گەلەکەی لەگەڵتانە، کەچی گەلی عێراق بەھۆی بێ
کاری و ھەژاری و نەخۆشی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و رڕوی لەزیادبونیشە، كەئەو مەترسیە
مەترسی ئاینی عەقیدەشە نەک تەنھا نیشتیمانی ئێوە کەی شیعە