Horoscopes

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی حوزەیران بخوێنەرەوە

Mic
2021-06-21

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵی خۆگونجاندن بدە، كارێك مەكە كێشە بۆ خۆت دروستبكەیت، بەتایبەتی لەم چەند رۆژەدا، چونكە كاتێكی باش نییە و كشەكان قوڵ دەبنەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە سەرەڕای هەمو كێشەكان كاتێكی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەسەر دەبەیت.

گا
دەتوانیت بەسەر تەواوی كێشەكان زاڵبیت، وابیردەكەیتەوە كە دەتوانیت یارمەتی كەسانی چواردەورت بدەیت، ئەمەش بیرۆكەیەكی باشە و پەیوەندیت لەگەڵ كەسانی چواردەورت بەهێز دەكات.

دوانە 
هەوڵمەدە كێشەكانت بۆ كەسانێك باس بكەیت كە متمانەی تەواوت پێیان نییە، دەكرێت ئەوان هۆكاربن بۆئەوەی زیاتر كەویتە كێشەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر راستگۆ نەبیت لەگەڵ خۆشەویستەكەت، ئەنجامی پەیوەندییەكەتان نەرێنی دەبێت.

قرژاڵ 
بەهۆی كێشە چاوەڕوان نەكراوەكانەوە توشی سترێس و دڵەڕاوكێ دەبیت، خۆت ئامادە بكە بۆئەوەی روبەڕوی گرفتەكان ببیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە داوا لە خۆشەویستەكەت مەكە نهێنییەكانت بۆ بپارێزێت ئەگەر خۆت نەیپارێزیت.

شێر
روبەڕوبونەوەی بەربەستەكان زیاتر ماندوت دەكات، بەڵام وادەكات زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و لە هەنگاونان بۆ داهاتو نەترسیت، مامەڵەكردن لەگەڵ خۆشەویستەكەت ئاسان نابێت، هەوڵبدە لێی تێبگەیت و لەسەر شتی بچوك كێشە دروست مەكە.

فەریک
كێشە داراییەكانت چارەسەر دەبن، لەلایەنی پیشەییەوە كارێكی نوێ تاقیدەكەیتەوە و كەمێك لە رۆتین دوردەكەویتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەكەت بە رەفتارەكانی نیگەرانت دەكات، هەوڵبدە قسەی دڵی خۆت بكەیت.

تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە شتەكانت وادەردەكەوێت بەو شێوەیە نەڕۆن بەڕێوە كە تۆ دەتەوێت و ئارەزو دەكەیت وازبهێنیت، بەڵام خۆت مەدە بەدەستەوە بەم زوانە شتەكان ڕێڕەوی خۆیان وەردەگرن، لەلایەنی سۆزدارییەوە گوێگرێكی باش بە بۆ خۆشەویستەكەت.

دوپشک 
ئەمڕۆ یەكێكە لەو رۆژانە هەست بە سترێسێكی زۆر دەكەیت تێیدا، باشترین هەوڵی خۆت بدە بۆئەوەی لەو دۆخە بێیتە دەرەوە، ئەم ماوەیە سەركێشی مەكە و كارێك مەكە زیان بە خۆت و كەسانی دیكە بگەیەنیت، باشترە هەنگاوەكانت بە وریایی بنێیت.

کەوان
لەلایەنی پیشەییەوە بەرزكردنەوەی پلەكەت بەندە بەو هەوڵانەی دەیدەیت، كەمتر كاربكە بەڵام بە ژیرانەتر كاربكە، كێشەكانت بە زوی چارەسەر دەبن و دڵخۆش دەبیت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر لە ئێستاوە سیستمی خۆراكیت رێكنەخەیت، خۆت ئامادەبكە بۆئەوەی روبەڕوی گرفتی تەندروستی جددی ببیتەوە.

گیسک
بینینی خۆشەویستەكەت یارمەتیت دەدات كێشەكانی رۆژانەت لەبیر بكەیت، لێكتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خێزانەكەت هۆكارە بۆئەوەی نیگەران بیت، باشترە خۆت بگونجێنیت و جیاوازییەكان قوڵ نەكەیتەوە، تەندروستیت بەرەو باشی دەڕوات.

سەتڵ
هەوڵبدە بە هێمنی روبەڕوی بەربەستەكان بەرەوە، كاتێكی گونجاو نییە بۆئەوەی رەخنە لە خۆشەویستەكەت بگریت، لەم كاتەدا پێویستی بە پاڵپشتی تۆ هەیە و بە تەنها جێی مەهێڵە، سەرنجت لەسەر ئامانجی راستەقینەت لامەدە، چونكە زۆر نزیكتریت لەوەی بیری لێدەكەیتەوە.

نەهەنگ
وریای مامەڵەكردنت بە ئەمڕۆ، هەروەها زیاتر گرنگی بە كێشە پیشەییەكانت بدە نەك تایبەتییەكان، چونكە دەستكردن بە كارێك بە هەڵە هۆكارە بۆئەوەی ئەنجامێكی خراپی هەبێت و كاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتیشت دروستبكات، لەلایەنی سۆزدارییەوە بیر لە گەشتێك بكەرەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەت.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا فشارەکانی چڕکردووەتەوە.. یەکێتی دەیەوێت ئەم سێ پۆستە یەکلایی بکاتەوە

Mic
2025-09-30



دوای نۆ مانگ لە کۆبونەوە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون، ئەمەش پێچەوانی خواستی ئەمریکایە کە فشار دەکات، پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و یەکێتیش دەیەوێت سێ پۆست یەکلایی بکرێتەوە.

رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدارا، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە یەکێتی و پارتی دەستیان بە دانوستان کرد لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکوممەتی هەرێم، بەڵام داوای زیاتر لە 11 مانگ لە هەڵبژاردن، ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوون بەڕێککەوتن.

لیژنەی دانوستانی هەردوولا کۆبونەوەکانیان بەردەوامبوو تا رەشنوسی بەرنامەی حکومەتیان پەسەندکرد و لەسەری رێککەوتن، بەڵام کە گەیشتنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، لیژەکان نەیانتوانی هەنگاو بنێین.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختدەکاتەوە لەوەی، دەبێت شەریکی راستەقینەی حکومەت بێت و ئەو پۆستانەی داوای دەکای پێی بدرێت بۆئەوەی بتوانێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێەجێبکات.

هەریەک لە پۆستی سەرۆکی هەرێم و وەزیری ناوخۆ ئەو دوو پۆستەن کە یەکێتی سورە لەسەر وەرگرتنیان، هەرچەندە پارتی نەرمی نواندووە لەسەر وەزیری ناوخۆ، بەڵام بەپێی زانیارییەکان یەکێتی داوای سەرکی ئەنجومەنی ئاسیشی هەرێمی کوردووە لە حاڵەتێکدا ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی پێنەدرێت.

هەرچەندە بە فەرمی بۆچونی پارتی لەسەر داواکارییەکانی یەکێتی نییە، بەڵام بەو پێیەی نەگەیشتوون بە رێککەوتن، هۆکارەکەی ئەوەیە پارتی رازینییە هەموو داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەماوەی هەفتەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی شاندی باڵای هەردوولا بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی  و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.

هۆکاری چربونەوەی کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا هەوڵەکانی خستووەگڕ، بۆئەوەی هەردوولا لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بگەن بەرێکەوتن.