Horoscopes

ئەو بورجانەی خۆشەویستی لەسەرو پارەدا هەڵدەبژێرن

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-18

هەندێكیان پارە پێش خۆشەویستی دەخەن، هەندێكی دیكەشیان خۆشەویستی بەسەر پارەدا هەڵدەبژێرن ئەمە ئەو بوورجانەن کە خۆشەویستی لەسەر و پارەوە هەڵدەبژێرن

1. قرژاڵ لای ئەم بورجانە هیچ شتێك لە خۆشەویستی گرنگتر نییە، هەست و سۆزیان لە پلەیەكی باڵادایە و هیچ كاتێك نایانەوێت خۆشەویستەكانیان لە ئازاردا ببینن، خۆشەویستی بەسەر پارەدا هەڵدەبژێرن.

2. شێر دڵخۆشن بەوەی پارە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنێك بخرێتە نێوانیان لە نێوان پارە و خۆشەویستی، بێگومان خۆشەویستی هەڵدەبژێرن، گرنگ نییە بەلایانەوە لە دۆخێكی سەختی داراییدا بن، تەنها ئەوەندەیان بەسە لای خۆشەویستەكانیان بن.

3. فەریك لەگەڵ ئەوەی هەمیشە كەسانی لۆژیكیین، بەڵام لە بابەتی خۆشەویستیدا بە دڵ بیردەكەنەوە، گرنگ نییە بە ملیۆنان دۆلاریش لەدەستبدەن، بەس ئەوەندەی خۆشەویستییان نەكەوێتە مەترسییەوە.

4. دوپشك گرنگی بە پارە نادەن، هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكەن ئەگەر بزانن كەسێك ئەوانی خۆشدەوێت.

5. سەتڵ نەك تەنها پارە، ئامادە بە ژیانیشیان قوربانی بدەن بۆ ئەو كەسەی خۆشیاندەوێت، كەسانێكی میهرەبان و پڕ سۆزن.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا فشارەکانی چڕکردووەتەوە.. یەکێتی دەیەوێت ئەم سێ پۆستە یەکلایی بکاتەوە

Mic
2025-09-30



دوای نۆ مانگ لە کۆبونەوە، هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون، ئەمەش پێچەوانی خواستی ئەمریکایە کە فشار دەکات، پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و یەکێتیش دەیەوێت سێ پۆست یەکلایی بکرێتەوە.

رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدارا، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە یەکێتی و پارتی دەستیان بە دانوستان کرد لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکوممەتی هەرێم، بەڵام داوای زیاتر لە 11 مانگ لە هەڵبژاردن، ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوون بەڕێککەوتن.

لیژنەی دانوستانی هەردوولا کۆبونەوەکانیان بەردەوامبوو تا رەشنوسی بەرنامەی حکومەتیان پەسەندکرد و لەسەری رێککەوتن، بەڵام کە گەیشتنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، لیژەکان نەیانتوانی هەنگاو بنێین.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختدەکاتەوە لەوەی، دەبێت شەریکی راستەقینەی حکومەت بێت و ئەو پۆستانەی داوای دەکای پێی بدرێت بۆئەوەی بتوانێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێەجێبکات.

هەریەک لە پۆستی سەرۆکی هەرێم و وەزیری ناوخۆ ئەو دوو پۆستەن کە یەکێتی سورە لەسەر وەرگرتنیان، هەرچەندە پارتی نەرمی نواندووە لەسەر وەزیری ناوخۆ، بەڵام بەپێی زانیارییەکان یەکێتی داوای سەرکی ئەنجومەنی ئاسیشی هەرێمی کوردووە لە حاڵەتێکدا ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی پێنەدرێت.

هەرچەندە بە فەرمی بۆچونی پارتی لەسەر داواکارییەکانی یەکێتی نییە، بەڵام بەو پێیەی نەگەیشتوون بە رێککەوتن، هۆکارەکەی ئەوەیە پارتی رازینییە هەموو داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەماوەی هەفتەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی شاندی باڵای هەردوولا بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی  و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.

هۆکاری چربونەوەی کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا هەوڵەکانی خستووەگڕ، بۆئەوەی هەردوولا لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بگەن بەرێکەوتن.