توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی لانسێتدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەرکەوتووە، پیاوان دوو هێندەی خانمان بەهۆی هەوڵی خۆکوشتنەوە گیانلەدەستدەدەن، هەروەها هەوڵەکانیان سێ هێندەی هەوڵەکانی خۆکوشتنی خانمان زیاتر سەردەگرن، واتە گیانلەدەستدانیان لێدەکەوێتەوە.
هاوکات، ئەو هەوڵانەی خۆکوشتن کە گیانلەدەستدانیان لێناکەوێتەوە لە خانماندا سێ هێندەی پیاوان زیاترن.
توێژەران دەڵێن پیاوان زیاتر رێگەی توند دەگرنەبەر کاتێک دەیانەوێت خۆیان بکوژن، وەکو بەکارهێنانی دەمانچە، بەڵام خانمان رێگەکانیان هێندە توند نین، واتە زیاتر دەرمانی زۆر دەخۆن و ئەگەری رزگارکردنیان زیاترە.توێژەران بۆیان دەرکەوت کە لە جیهاندا ساڵانە، نزیکەی 746 هەزار کەس خۆیان دەکوژن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.