لە بابەتێکی ماڵپەڕی " RT Arabic" دا، شارەزایان باس لە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو کەسانە دەکەن کە بەدەست تێکچوونی دەروونییەوە دەناڵێنن لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەکاندا کە یاسای کاری توندیان هەیە، ڕێچکە ئاسایی و کلاسیکەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەمۆکی بریتین لە سەردانی پزیشکی دەروونی و خواردنی دەرمانی تایبەتی هێورکەرەوە و پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست.
بەڵام چارەسەری " ئەزموون کردنی مردن" دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی توند بۆ ئەوەی دووبارە ئارەزووی ژیان کردن بکەنەوە. چارەسەری "ئەزموون کردنی مردن" بە وێنەگرتنی بەشداربووان دەست پێدەکات و دواتر کورتەیەک لەبارەی خۆکوشتنەوە باس دەکرێت، پاشان پیاوێک کە جلوبەرگێکی تایبەتی لەبەردایە بەرەو هۆڵی پرسە دەیبات، لەوێ کەسەکە جلوبەرگی پرسەی نەریتی کۆریای باشوور لەبەر دەکات و وەسیەتنامەیەک دەنووسێت و بە دەنگی بەرز دەیخوێنێتەوە، دوای تەواوکردنی ئەم ڕێوڕەسمە، بەشداربووان لەناو تابوتەکاندا پاڵدەکەون بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە چارەسەری مردنی ساختەیان تاقیکردووەتەوە دەڵێن ئەو ئەزموونە وایکردووە وزەیان هەبێت و زیندووتر بن و کەمتر خەمۆک بن. ساڵانە هەزاران کەس لە کۆریای باشوور ئەو ئەزموونە تاقیدەکەنەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ئەم شێوازی چارەسەرە بە هەمان شێوە لە هۆڵەندا و چینیشدا هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.