-18

دەستکەوتنی کارێك تەنها پارەت پێنادات، بەڵکو سەربەستی تاکە کەسی و ئەزموونت پێدەدات

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-06-22

دۆزینەوەی یەکەم کار ئەزمونێکی سەختە بۆ هەرزەکارێك بەڵام هەندێك شت هەن کە دەتوانیت بیانکەیت.

 

 سنوور دابنێ
واقیعیانە بیر لەوە بکەرەوە کە ئامادەیت چەندێك کار بکەیەت لەگەڵ خوێندن و وەرزش و شتەکانی دیکەی ژیانت، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو کارەی داوای بۆ پێشکەش دەکەیت بەلایەنی کەمەوە چەند کاتژمێر کاری دەوێت لە هەفتەیەکدا یاخود کاتەکانی درەنگانێك تەواو دەبن یاخود نا، هەروەها کاتی هاتوچۆ و تێچوەکەشی بەهەند وەربگرە، ئایا دەتەوێت بەدرێژایی هەموو ساڵەکە کار بکەیت یاخود بە تەنها لە پشووی خوێندندا ؟.

بیر لە گشت لایەنەکان بکەرەوە
گەر کارێکت لە بواری فرۆشیاریدا دەستبکەوێت یاخود پێشوازی، ئەوا زۆر باش دەبێت، بەڵام ئەوانە تاکە بژاردە نین، لەوانەیە بتوانیت کارێکت دەستبکەوێت لە بوارێکدا کە پەیوەستبێت بە خولیا و ئارەزوەکانتەوە، بۆ نمونە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ یان فێرکردنی سەما یاخود لە کلینیکی ڤێرتەرنەری کار بکەیت،دەشكرێت یارمەتیدەربیت لە ساڵۆنێکی نزیك خۆتان یان لە شەتڵگەیەك، یاخود کارکردن لە گەنجینەیەك یان چاودێریکردنی منداڵان.

توانا گواستراوەکان
زۆرینەی هەرزەکاران خەم لەوە دەخۆن کە ئەوان هیچ شتێکیان نیە پێشکەشی خاوەن کارەکانیانی بکەن، چونکە پێشتر کاریان نەکردووە، لەبیرتبێت کە خاوەن کارەکان دەزانن کە تازە دەستپێدەکەیت و زیاتر سەرنج دەخەنە سەر تێڕوانینەکانت و توانا گواستراوەکانت، بۆیە کەمێك بیر لەو بابەتانە بکەرەوە، ئایا ڕێکخەرێکی باشیت لە خوێندنگە ؟ ئایا لە تیمی وەرزشیدا یاخود لە باندێکی گۆرانیدا هەیت لە خوێندنگەکەت ؟ ئایا ڕۆڵێکی سەرکردەییانە دەبینیت لە ڕێکخستنی بۆنە کۆمەڵایەتیەکاندا؟ ئایا هیچ پلەیەکی سەرکردەییت هەبووە ؟ ئایا دوو زمان دەزانیت ؟ ئایا دەتوانیت دیبەیت ئەنجام بدەیت ؟ ئایا لە بیرکاریدا باشیت؟ ئایا هیچ کارێکی خۆبەخشیت کردووە لە کۆمەڵگادا ؟.

کاری خۆبەخشی سوودی زۆرە و دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ چەندەها دەرفەت لە داهاتوودا، ئەم نمونانەی باسمان کرد دەکرێت کەسایەتیت و توانا کۆمەڵایەتیەکانت و حەز و ویستت بۆ یارمەتیدان دیاریبکات، بۆ نمونە ئەگەر کۆمەڵایەتیانە یاری بکەیت لە یانە وەرزشیەکانی خویندنگەکەت، دەکرێت پەیوەستبیت بە کارکردن بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی لە شوێنی کارەکەت، هەمیشەش تواناکانت ببەستەرەوە بەو کارەی داخوازی بۆ دەکەیت و بشزانە کە خاوەن کارەکەت داخوازی چ توانایەك دەکات لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی کارەکەدا، لیستێك پێکبهێنە لە توانا گواستراوەکانت لەگەڵ تواناکانت لەسەر ئاستی خودی خۆت، لەوانەیە سەختبێت کە تواناکانی خۆت دیاریبکەیت، بۆیە پرسیارکردن لە هاوڕێکانت و کەسە پێگەیشتووەکانی چواردەورت لەبیر مەکە.

گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکدا بکە
چەندێك ئەمە بکەیت کەمە، بۆیە تا دەتوانیت بە هەموو کەسێك بڵێ کە بەدوای کاردا دەگەڕێیت، بۆ ئەوەی بزانیت ئەگەر ئەوان ئاگادارن دەربارەی دەرفەتێکی کارکردن لە شوێنێك، بەردەوام هەوڵیان لەگەڵ بدە و داوایان لێبکە کە تۆیان لە یادبێت و هەمیشە بیریان بخەرەوە، ئەمە زۆر هاوکارت دەبێت لە دۆزینەوەی یەکەم کارتدا.

بۆ سیڤیش بەڵێ پێویستیت بە یەکێك دەبێت، زۆر سادە  دروستی بکە بە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت وۆرد، یەك لاپەڕەت بەسە کە تیایدا وردەکارییە سەرەتاییەکانی تیدابێت وەکو تەمەنت و ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ و کورتەیەك لەسەر خۆت، ئەمانەش تێکەڵ بکە لەگەڵ ئەو وشانەی کە لە فۆڕمی داواکاریەکەدا هاتووە، سیڤیەکەت دەبێت شێوازێکی ئەرێنیانەی پێوە دیاربێت، وە هەروەها ئامادەبیت بۆ کارکردن و ئاستی خویندنت، خەڵاتەکانی لەسەر ئاستی تاکەکەسی بەدەستت هێناون و حەز و خولیاکانت لەگەڵ هەر کارێك کە کردوتن، دەبێت ئەمانە لەخۆ بگرن.

پڕۆفایلی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان 
ئایا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە؟ بە ئەگەری زۆرەوە خاوەن کارەکەت لە داهاتوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدواتدا دەگەڕێت، بۆیە هیچ شتێك پۆست مەکە کە ناتەوێت خاوەن کارەکەت بیبینێت.


More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.