دایک و باوک دوو مرۆڤی گرنگن کە ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆیان، بەڵام کاتێک منداڵان پێدەنێنە قۆناغی هەرزەکارییەوە، ئەم پەیوەندییە بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت و پێویستە هەستیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی هەرزەکاران هەیانە، بێزاریی و توڕەبوونە، زۆربەی کات بێزاربوونە لە گەورەکان، بەتایبەت لە دایکان و باوکان. با بزانین هەرزەکاران چ شتێک وەک ڕەفتارێکی خراپ دەبینین لە دایک و باوکیاندا.
یەکەم: دایکان و باوکان ئەو کارە
باشانە نابینن هەرزەکاران ئەنجامی دەدەن
بەشێک لە هەرزەکاران بێزار دەبن کاتێک هەوڵ و کۆششی زۆر دەکەن، بەڵام دایک و باوکیان هەمیشە سەرزەنشتیان دەکەن و پێیان دەڵێن ئێوە تەمەڵن، بەتایبەت کاتێک تەنها کارە خراپەکانیان دەبینرێت و کارە باشەکانیان لەبەرچاو ناگیرێت. ڕەنگە زۆرینەی هەرزەکاران تاوەکو درەنگانی شەو نەخەون بۆ ئەوەی گشت کارەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن و لە گشت
وانەکاندا ئاستیان بەرزبێت، بەڵام هەر پێیان دەوترێت تەمەڵ لەبەر ئەوەی
لە کاتی خۆیدا خۆڵەکەیان نەبردۆتە دەرەوە یاخود سەر پێخەفەکەیان ناڕێکە. گرنگە دایکان و باوکان سەرنج بخەنە سەر هەوڵەکانی منداڵەکانیان، نەک تەنها شکستەکانیان ببینن.
دووەم: باسی ئەو
بابەتانە دەکەن کە هەرزەکاران نایانەوێت باسی بکەن
هەرزەکارەکان ڕقیان لەوەیە زۆریان لێبکرێت بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتێک کە خۆیان هێشتا زۆر بە باشی لەبارەیەوە نازانن. پێویستە دایک و باوک ئەمە لەبەرچاوبگرن. ڕەنگە کوڕ یان کچە هەرزەکارەکەیان لە خوێندنگە بگەڕێتەوە و ماندوو بێت، پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانی لاواز بووبێت، یان نەیەوێت باسی ئەو شتانە بکات کە لە ژیانیدا دەگوزەرێن.
لەم کاتەدا دایک و باوک دەتوانێت لێیان بپرسێت بۆچی بەو شێوەیەن، ئەگەر نەیانویست باسی بکەن، لەبری زۆرلێکردن پێویستە ئەو بابەتە پشتگوێ بخەن و ڕێگەیەکی تر بەکاربهێنن.
سێهەم: دایک و باوک توڕە دەبن ئەگەر منداڵەکانیان بەرگری لە خۆیان بکەن
هەرزەکاران هەمیشە ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە؛ لە کاتی گفتوگۆدا هەندێك کات هەستدەکەن گوێیان لێ ناگیرێت بۆیە ڕەخنەی ئەوە دەگرن بەیەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت و لە دەرئەنجامیشدا پێیان دەوترێت "بێ ڕێزانە وەڵام دەدەنەوە" و دەبێت بێدەنگ بن.
لە تەمەنێکی منداڵیەوە منداڵان وا فێردەکرێن بەرگری لە مافی خۆیان بکەن، لەڕاستیشدا ئەمە مافی خۆیانە، بەڵام کە دایکان و باوکان دێنە ناو باباتەکەوە شتەکان پێچەوانە دەبنەوە، ئەو پێچەوانەبوونەوەیەش زۆر بێزارکەرە بۆیان.
چوارەم: دایک و باوک داوای
ڕێزگرتن دەکەن لە منداڵەکانیان، لەکاتێکدا ڕێز دەبێت بەدەستبهێنرێت
شتێکی گرنگە کە جیاوازی لە نێوان دوو پێناسەی
باوی وشەی "ڕێز" بکەین. دەگونجێت ڕێز واتای ڕێزگرتن لە دەسەڵاتێك بگەیەنێت و دەشکرێت
واتای ڕێزگرتن بێت لەسەر ئاستی تاك، ئەم دوو واتایە زۆربەی کات تێکەڵدەکرێن.
هەندێك کات گەورەکان باسی ڕێزگرتنی نێوانمان دەکەن، مەبەستیان لەوەیە ئەگەر هاتوو هەرزەکارەکان ڕێزیان نەگرتن وەکو خاوەن دەسەڵاتێك، ئەوا ئەوانیش ڕێزیان ناگرن لەسەر ئاستی تاکە کەسێك. پێویستە دایک و باوك لەوە تێبگەن ڕێزگرتن بەدەست دەهێنرێت و ناکرێت بە شێوازی فەرمانکردن منداڵەکانیان ناچار بە ڕێزگرتن بکەن.
ئاساییە پێشبینی ئەوە بکرێت منداڵی هەرزەکار ڕێز لە دایک و باوکی بگرێت لەسەر ئاستی تاکە کەسی، بەڵام بەهانیەکی باش نییە ئەگەر پێیان بوترێت: "من دایکتم/باوکتم و دەبێت ڕێزم بگریت". داواکردنی ڕێز وەکو دەسەڵاتێك هەمیشە دەبێتە جێی نارەزایی هەرزەکاران.
ئەگەر ئەم خاڵانەی باسکران دیوێکی بابەتەکە بێت و لە گۆشەنیگای هەرزەکارانەوە خرابێتەڕوو، ئەوا بێگومان دایكان و باوکانیش هۆکاری خۆیان هەیە و پێویستە هەرزەکاران لێی تێبگەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.