کاوڕ
چەند
هاوڕێیەکی هەیە کە ئەو بە هاوڕێی درێژخایەنی دادەنێت
گا
زۆر
دڵسوزە لەگەڵ رەفيقەکانی ، بەتایبەتی کە متمانەی ئەو ئەبەیتەوە.
دووانە
زۆر
ئاشنای هەیە بۆ کات بەسەربردن ، بەڵام چەند
هاوڕێی نزیکی هەیە کە هەمیشە قسەیان لەگەڵ ناکات ، بەڵام لە دڵیەوە نزیکن .
قڕژاڵ
زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ برادەران بەسەرئەبا، کە بەدڵسۆزئەیانبینێت و هەست بەسەلامەتی دەکات
لەگەڵيان.
شێر
چەند دۆستێکی
نزیکی هەیە ، بەڵام خۆی وەکۆ موگناتیسییە هاوڕێی زۆر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت
کە حەز دەکەن کاتیان لەگەڵ بەسەر بەرن .
فەريک
زانیاری
دۆستانە و چەند هاوڕێیەکی نزیکی هەیە، کاتێک متمانەت دۆزییەوە، لەوانەیە بزانی کە
هاوڕێیەکی ڕاستەقینەت دۆزیوەتەوە.
تەرازوو
زۆر جار دەبینیت خەڵک لەگەڵی ئەبن، لەکاتێکدا ئەو
بەدوای گروپێکدا دەگەڕێت کە لەگەڵی گونجاوەبێ.
دووپشک
کاتێک لە تۆ توڕە دەبێت ، مانای وایە کە حەزی لە تۆیە وەک هاوڕێیەکی نزێک
. بەڵام کاتێک رێز لە تۆ ئەگريت واتا تۆ هێچ بە لايەوە گرنگ نيە.
کەوان
حەز دەکات هاوڕێیەک یا دوو یان هەێبيت ، گرنگە ئەوەیە مورتاح بێ لەگەڵيان.
گيسک
زۆربەی هاوڕێکانی هاوڕێی ئیشن وهاوڕێی زۆر نزیکی نیە.
سەتڵ
هاوڕێیەتی خولیای ئەوە ، حەزی لە دۆستایەتیی
جۆراوجۆرە ، هەموو کەسێک ئەتوانێت هاوڕێیەتییان بکات.
نەهەنگ
یەکێکە لە گوێگرە باشەکان کە گرنگی بە هاوڕێکانی دەدەن و
پشتگیریان دەکەن . خۆشی یان شەرمی ئەو بەندە بەستراوەتەوە بە میزاجی خۆیەوە و هەمیشە بەو کەسانە دەورەدراون
کە هەوەداریانن .
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە
و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند
مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و
ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری
کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە
نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.
پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.
ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.