دەگونجێت تەمەنی هەرزەکاری وەک ڕۆمانێکی
سەرکێشی لێی بڕوانرێت بەو پێیەی هەموو ڕۆژێک ئارەزووەکان
دەبنە هۆی بڕیاردانی قورس و جیاواز و هەرزەکار چەندین بژاردەی نوێی لەبەردەستدایە تا تاقیان بکاتەوە.
هەموو هەرزەکارێك لە تەمەنی پێگەشتندا چەندین پرسیار ئاراستەی خۆی دەکات و هەوڵ دەدات شتی نوێ تاقی بکاتەوە وەك هەوڵدان بۆ جگەرەکێشان، گەشتکردن بەتەنها، یان چەندین شتی تر کە نوێ بێت بۆی.
ڕۆژانە هەرزەکاران خۆیان لەبەردەم کۆمەڵێک بیرۆکە و بژاردەی هەمەجۆردا دەبیننەوە کە ڕەنگە بەشێکی زۆری بیرۆکەکان دەرئەنجامی خراپیان هەبێت، هەربۆیە زۆربەی کات بەدەست بیرۆکە هەڵەشەکانی خۆیانەوە گیر دەخۆن و لە دڵەڕاوکێدا دەبن و لەخۆیان دەپرس کە ئایا جێبەجێی بکەن یان لێی دووربکەونەوە.
کەوایە چی مێشکی هەرزەکار ئاڵۆز دەکات؟ چی وا لە هەرزەکاران دەکات زیاتر لەهەموو گروپ و تەمەنەکانی دیکە بڕیاری هەڵەشە و گوماناوی بدەن؟ توێژەرانی بواری گەشەسەندنی مێشک لە هەوڵدان بگەن بە وەڵامێک لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی مێشکی هەرزەکاران.
ئەگەر بڕیاری هەرزەکارانەت بدەیت بەمەبەستی دۆزینەوەی خۆت یاخود بەزاندنی هەندێک سنوور و دڵنیابیت بڕیارەکانت دەرئەنجامی خراپیان نابێت بۆ خودی خۆت و دەوروبەرەکەت، ئەوا وەک شارەزایان دەڵێن تۆ لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاست و دروستیت.
توێژەران پێیانوایە ئەم تایبەتمەندیانە یارمەتی هەرزەکاران دەدەن و ئامادەیان دەکەن بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی جیهان چونکە ئەمە شتێکە کە هەموو مرۆڤەکان دەبێت ئەزموونی بکەن.
هەموو هەرزەکارێک لە هەموو شوێنێکی جیهان بەم قۆناغەدا تێدەپەڕێت، واتە ئەمە بابەتێکی نامۆ نییە بۆ خەڵکی. تەنانەت مشکی تاقیگەکانیش لەماوەی گەشەکردنیاندا ئەزموونی قۆناغێکی هاوشێوە دەکەن.
بیاتریز لونا، توێژەر لە زانکۆی پیتسبێرگی ئەمریکی، بە نموونەیەک ئەمە ڕوون دەکاتەوە و دەلێت: تاقیکردنەوەی تاقیگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە مشکی تەمەن بچوکتر لە نزیکی دایکیان
دەمێننەوە بۆئەوەی پارێزراو بن، بەڵام کاتێک گەورە دەبن ڕەفتارەکانیشیان دەگۆڕێن
بە شێوەیەک کاتێک دەگەنە تەمەنی هەرزەکاری وەک ئەوەیە بڵێن "من ئیتر ئەم
ژینگەیە بەبێ دایکم تاقیدەکەمەوە"، ئەمە جگە لەوەی مشکە تەمەن بچووکترەکان، کە زیاتر
دەگەڕێن و بزێون، تەمەنیان درێژترە ئەگەر پشیلە نەیانخوات.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەوام لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەی سلێمانی دەستیپێکردووە و دەشڵێت، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەی مامۆستایان بایکۆتیان کردبوو پرۆگرامی خوێندن بۆ نۆ پۆل کەمکراوەتەوە.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت بە دیجیتاڵ میدیای مایکی راگەیاند، سەجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی سلێمانی کراونەتەوە و دوامیان تێدادەکرێت.
مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی دوو مانگ بایکۆتی دەوامیان کرد، لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنەوە نەژاد عەبدوڵا وتی،" پرۆگرامی خوێندن بۆ سەرجەم پۆلەکان کەمکراوەتەوە جگە لە یەکی سەرەتایی و نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی".
بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، 2025 كۆی رۆژەكانی خوێندن لە خوێندنی ساڵی 2024دا 166 رۆژە.
بەپێی ساڵنامەکە، 25ـی ئەیلولی 2024 وەك یەكەم رۆژی دەستپێكی وەرزی یەكەم دیاریكراوە و 4ـى ئایاری 2025 دواین رۆژی خوێندنە و لەدوای ئەوەوە تاقیكردنەوەیە.
پشوو هەڵوەشێندراوەتەوە و کاتی تاقیکردنەوەکانیش گۆڕاون
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت سەبارەت بە پشووی قوتابخانەکان باسی لەوەکرد، پشووى بەهارەى ناوەندەکانى خوێندن لە 11 24ـی ئازار دەبێت، بەڵام ئەو ناوەندانە ناگرێتەوە کە بایکۆتیان کردووە.
پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، "ئەو خوێندنگانەی لە پڕۆسەی ساڵنامەی خوێندن دواكەوتوون، پێویستە 13-4 تاوەکو 22-4ـی 2025، تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم (20 نمرە) بۆ پۆلە ناكۆتاكانی 4 تاوەکو 8ـی بنەڕەتی و پۆلەكانی 10 و 11ـی بکرێن."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە 8-4 تاوەکو 21-4 دەکرێت وەكو چۆن لە ساڵنامەی خوێندندا هاتووە."
رۆژانی شەممە لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ناگرێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە،"ئەگەر پشووی فەرمی كەوتە ناو رۆژی یەكێک لە تاقیكردنەوەكان، ئەو رۆژە تاقیكردنەوە ناکرێت و بەپێی هەمان زنجیرە تاقیكردنەوە رۆژی دواتر تاقیكردنەوەكان بەردەوامیان دەبێت".
رۆژی 03ـی ئازاری 2025، وەزارەتی پەروەردە گشتاندنێکی بۆ هەموو پەروەردەکان کردووە سەبارەت بە ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ساڵی 2024-2025، بۆ سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان و تێیدا هاتووە، "لە رۆژانی (4-6-8-9)ـی ئادار چوار تاقیکردنەوە بکەن، پاش نەورۆز لە رۆژانی (24-25-26-27)ـی هەمان مانگ چوار تاقیکردنەوەی دیکە بکەن".
داواکاری سەرەکی مامۆستایانی ناڕازی چییە؟
یەکەمجار لە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024 بایکۆت لەو سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەستیپێکرد و تەواوی مانگەکە بەردەوام بوو. دوای دابەشکردنی مووچەیەک، مامۆستایان بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی دەوام لە 26ـی کانوونی دووەمی 2025ـەوە بایکۆت دەستیپێکردەوە، بەڵام لە مانگی رابردووەوە دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکان ئاسایی بووەوە و ئەم مانگە کۆتایهات.
مامۆستایان چەند داواکارییەکی سەرەکیان هەیە و داوا دەکەن، پلەبەرزکردنەوەیان دەست پێبکاتەوە کە ماوەی 9 ساڵە ڕاگیراوە.
دابەشكردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و بە بانکیکردنی مووچە لە بانکە فیدراڵییەکان، دوو لە داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایانی ناڕازییە.
ئەگەرچی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆران چارەنوسی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو نازانن و داوا دەکەن، هەرچی زووە ئەو مووچەیەشیان پێ بدرێت.
ساڵی رابردوو درێژترین ماوەی بایکۆت بوو
ماوەی 9 ساڵە لە کاتی هاتنی داعشەوە پرسی بایکۆت بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام ساڵی ڕابردو درێژترین ماوەی تۆمارکرد، لەساڵەکانی 2016 و 2017 دا ماوەی بایکۆت گەشتە 52 ڕۆژ، بەڵام ساڵی ڕابردو 97 ڕۆژ مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کرد