منداڵان كاتێك تەمەنیان هەڵدەكشێ و دەبنە هەرزەكار ئەو كێشەیەیان هەیە كە زۆرجار لەگەڵ دایك و باوك یاخود كەسی گەورەتر لەخۆیان لەناو خێزاندا شەڕ دەكەن، زۆربەی كێشەكانیش لەسەر ئەو جلوبەرگەی لەبەری دەكات، ئەو خواردنەی دەیخوات، ڕەنگی دیواری ژوورەکەی، ئەو شوێنانەی بۆی دەچێت، ئەو کەسانەش كە کاتیان لەگەڵ بەسەردەبات، تەنانەت كاتی خەوتنیش دروست دەبێت.
ئەمانە تەنها چەند نمونەیەکن لە سەدەها نمونە کە دایك و باوک دەیانەوێت كۆنترۆڵی بكەن، كە منداڵ یاخود هەرزەكار هیچ ڕاو بۆچونێکی لەبارەیەوە نییە، دایك و باوک هەموو بڕیارێکی بۆداوە، هەر لە خواردنی بەیانیانەوە بۆ ئەو جلانەی شەو بۆ نوستن دەیانپۆشێت ، هەرزەكار یاخود منداڵان پێویستیان بەم جۆرە هاوکاری و پاراستنە هەیە، بەڵام خۆیان قورسە لەو ڕاستیییە تێبگەن چونکە خۆیان پێنەگەیشتوون تا ئاگایان لە خۆیان بێت و بریاری ژیرانە بدەن.
كاتێك منداڵان گەورە دەبن و دەبنە هەرزەكار، کەسایەتیان زۆر جیاوازە لە دایك و باوكیان، تائێرە ئاساییە، هەرزەکارەکان پەرەبدەن بە بیروڕا و بیرکردنەوە و بەهاکانی تایبەت بە ژیانی خۆیان، چونکە ئەمە ئامادەیان دەکات بۆ قۆناغی کامڵبوون.
بەڵام کاتێك گەشە دەکەن و دەگۆڕێن بۆ ئەو کەسە نوێیەی بڕیاری خۆی دەدات، لەوانەیە سەختبێت بۆ دایك و باوک، لەگەڵ کەسایەتیە نوێکەی ڕابێن، ئەوان تەنها وەکو منداڵێك دەیناسن کە بڕیاری هەموو شتێکیان بۆ دەدا ئەویش بەلایەوە ئاسایی بوو.
لە زۆرینەی خێزانەکاندا ئەم ڕانەهاتنە دەبێتە سەرچاوەی زۆرێك لە دەمەقاڵێکانی نێوان هەرزەکارەکان و دایکان و باوکان، هەرزەكارەكە دەیەوێت دیوارەکەی بە پۆستەر بڕازێنیتەوە و دایك و باوكی تێناگەن كە چیتر چیتر حەزی بە پۆستەرە منداڵانەکان نەماوە، هەرزەكارەكە بەلایەوە ئاساییە هەموو ڕۆژێك دوای خوێندن بڕوات بۆ مۆڵێك، بەڵام دایك و باوكی حەزدەكەن وەرزش ئەنجام بدات.
ئەو بەرکەوتنانە لە نێوان هەرزەکاران و دایکان و باوکاندا ئاساییە ، هەرزەکاران توڕە دەبن چونکە هەست دەکەن دایك و باوکیان ڕێزیان ناگرن و ڕێگەیان پێنادەن ئەو کارانە بکەن کە حەزیان پێیەتی، دایکان و باوکانیش توڕە دەبن چونکە ڕانەهاتوون لەگەڵ ئەوەی دەست بەسەر شتەکاندا نەگرن یان ناڕازین بە بڕیارەکانی هەرزەکارەكە.
بەهۆی ئەم بەریەك كەوتنانەوە زۆر بە ئاسانی نیگەرانی و زویربوون دروستدەبێت، زۆر بابەتیش هەن ڕەنگە كێشەی گەورەتریان لێبكەوێتەوە، بۆ نمونە ئەو كەسانەی هەرزەكارەكە هاوڕێیەتییان دەكات یاخود تێڕوانین دەربارەی ئاهەنگ گێڕان كە دەكرێت دەمەقاڵێی گەورەتری بەدوادابێت، چونکە هەرزەكارەكە تەمەنی هەرچەندێك بێت دایك و باوکی هەمیشە هەوڵی پاراستن و پارێزگاریكردن لێی دەدەن.
هەندێك دایك و باوكیش جیاوازن چونكە لەگەڵ ئەوە ڕاهاتوون کە هەرزەکارەکانیان خاوەنی بیروڕای خۆیانن و مافی هەندێك هەڵبژاردنیان هەیە وەکو تاکێك کە جیاوازبن لەگەڵ کەسانی دیکە، بەتایبەت ئەگەر هەرزەكاران باسی كێشەكانیان بكەن و بۆ دایك و باوكیان شیبكەنەوە دەکرێت یارمەتیدەربێت تا ڕێزی زیاتری لێبگیرێت و دەشکرێت بگەنە تێگەیشتنێکی هاوبەش کە هەردوولا دڵخۆش بکات، بۆ نمونە ئەگەر هەرزەكارەكە ئامادەبێت ژوورەکەی پاک بكاتەوە لەبەرانبەر مانەوەی لە دەرەوە بۆ کاتژمێرێك زیاتر، لەكۆتایشدا دایك و باوكان سەردەمێك هەرزەكار بوون و دەكرێت بە گفتوگۆ لەزۆر كێشەی هەرزەكاران تێبگەن.
کۆبونەوەی
دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ
مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری
داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری
سەرەکی دەبێت.
ئەمڕۆ 14ـى تەمموز،
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە
بدات، بەڵام دادگاکە
بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
پرسی مووچەی مووچە
خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
دوای
کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی
مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری
کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو،
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو
حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی
مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.
سبەینێ، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی
حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.
شێروان دووبەردانی،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە
تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە
کە ناتوانن مووچە بنێرن.
لەبارەی هەڵوێستی
فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا
وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.