هەر یەکێک لە بورجەکان، لەگەڵ بورجێکی تر یان 'سەرو دڵیان دەگیرێ'، یان ڕێک دەکەون و ڕووبەڕووی کەمترین کێشە دەبنەوە، بەم شێوەیە بزانە بورجەکەی تۆ زۆرترین گونجاندن و لێکدژی لەگەڵ چ بورجێک هەیە؟:
کاوڕ (٢٠\٣ تاوەکو ٢١\٤)
زۆر بە جوانی لەگەڵ بورجی شێر و تیروکەوان و ئەو كەسانەی کاوڕن ڕێک دەکەون و دەگونجێن، گونجاندنێکی باشی هەیە لەگەڵ بورجی سەتڵ و تەرازوو و دووانە و ئەگەر زۆری بۆ نەیەت نایکات بە شەڕ! جگە لەوە دەکرێت ببێت بە هاوڕێ لەگەڵ بورجی نەهەنگ و گا و گوڵەگەنم و دووپشک، بەڵام لەوانەیە زوو زوو ببێ بە شەڕیان و پێویستە ئاگایان لە خۆیان بێت! لەگەڵ بورجی قرژاڵ و گیسک دانویان پێکەوە ناکوڵێ، هەرجارێک بەریەککەوتن، ناوبژیوانێکیان دەوێت!
گا (٢٢\٤\ تاوەکو ٢٠\٥)
زۆر زۆر بەبێ سەر ئێشە و ورتە ورت لەگەڵ بورجەکانی گوڵەگەنم و گیسک و خۆشیان دەگونجێن، بە شێوەیەکی باشیش لەگەڵ دووپشک و دووانە پێکەوە هەڵدەکەن.
ئاگاداربە لەگەڵ بورجی کاوڕ، دووانە، قرژاڵ، نەهەنگ و کەوان، چونکە کەمترین ڕێککەوتنت هەیە لەگەڵیاندا، لەگەڵ بورجی سەتڵ و شێر دڵتان بەیەک ناکرێتەوە.
دووانە (٢١\٥ تاوەکو ٢١\٦)
لەگەڵ بورجی سەتڵ و تەرازوو و گروپی خۆشیان دەگونجێن، بە گشتیش دەکرێت لەگەڵ بورجی فەریک و شێر وتیروکەوان كەشێكی ئارام و کەم کێشەیان هەبێت.
بەڵام زیاتر ئاگادار بن لەگەڵ بورجەکانی گا، قرژاڵ، دووپشک و گیسک چونکە لەوە ناچێ حەز بە بینینی یەکتر بکەن، لەگەڵ نەهەنگ و گوڵەگەنمیش زۆر خۆتان ماندوو مەکەن هەتا لەیەکەوە دوور بن باشترە.
قرژاڵ (٢٢\٦ تاوەکو ٢٢\٧)
گونجاندنێکی زۆریان هەیە لەگەڵ نەهەنگ، قرژاڵ و دووپشک و بێ کێشەن، زۆربەی جار لەگەڵ گا، گوڵەگەنم و گیسک ڕێکدەکەون، جار جار دورکەوتنە و دەمەقاڵێیان دەبێت لەگەڵ سەتڵ، دووانە، شێر و تیروکەوان. ڕادەی نەگونجاندنیان زۆرە لەگەڵ بورجی فەریک و تەرازوو.
شێر (٢٣\٧ تاوەکو ٢٢\٨)
هەتا بڵێی نێوانیان خۆشە لەگەڵ بورجی فەریک، قرژاڵ وخۆیان.لەگەڵ سەتڵ، دووانە، تەرازوو و تیروکەوانیش دەگونجێن، جارجار نەهەنگ، گوڵە گەنم و گیسکتوڕەی دەکەن و پێویستە ئاگایان لە خۆیان بێ. باشترە دوربکەونەوە لە بورجی گا و دووپشک.
گوڵەگەنم (٢٣\٨ تاوەکو ٢٢\٩)
زۆر بە باشی لەگەڵ بورجی گا، گیسک و بورجی خۆشیان دەەگونجێن و 'موو بە بەینیانا ناچێت'،لەگەڵ نەهەنگ، قرژاڵ و دووپشکیش کێشەیان نییە،
دەبێت ئاگاداربن لەگەڵ سەتڵ، کاوڕ، شێر و تەرازوو و ئەگەری گونجاندنیان زۆر کەمە، لەگەڵ دووانە و کەوان ڕێکناکەون.
تەرازوو ٠٢٣\٩ تاوەکو ٢٢\١٠)
لەگەڵ بورجی سەتڵ و دووانە و جەماعەتی خۆشیان نێوانیان زۆر باشە و بەبێ هیچ کێشەیەک بەیەکەوە دەگونجێن، لەگەڵ کاوڕ، شێر و کەوانیش نێوانیان باشە، بە دەگمەن یەکتر ڕەتدەکەنەوە، قرژاڵ و گیسکیش دوو بورجی گونجاونین بۆ هاوڕێیەتیان.
دووپشک (٢٣\ تاوەکو ٢١\١١٩
باشترین پێکەوەگونجانیان لەگەڵ نەهەنگ، قرژاڵ و خۆیانە، لەگەڵ گا، گیسک و گوڵە گەنمیش نێوانیان باشە و بە دەگمەن شەڕیان دەبێت، بەڵام کەمێک کێشەیان هەیە لەگەڵ کاوڕ، دووانە، تەرازوو و کەوان، ئاستی گونجاندنیان لەگەڵ سەتڵ و شێر زۆر نزمە.
کەوان (٢٢\١١ تاوەکو ٢١\١٢)
لە هاوڕێیەتی کاوڕ، شێر و توخمی خۆیان سەرکەوتوو دەبن. کێشەیان نیە لەگەڵ سەتڵ، دووانە یان تەرازوو، بەڵام لەگەڵ گا، قرژاڵ، دووپشک و گیسک ناگونجێن. لە نەهەنگ و گوڵە گەنم دور بکەونەوە باشترە.
گیسک( ٢٢\١٢ تاوەکو ٢١\٢)
زۆرباش لەگەڵ گا، خۆیان، گوڵەگەنم و دوپشکیش ڕێک دەکەون. لەگەڵ نەهەنگ و قرژاڵیش کێشەیان نییە، بەڵام کەمێک شەڕ و دەمەقاڵێیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ سەتڵ،دووانە، شێر و کەوان. ئەگەری گونجانیان لەگەڵ کاوڕ و تەرازووە لاوازە.
سەتڵ (٢٠\١ تاوەکو ١٨\٢)
لەگەڵ دوانە و تەرازوو و گروپی خۆیان زۆرترین گونجانیان هەیە، ئاستی گونجاندنیان لەگەڵ کاوڕ، شێر و کەوان، باشترە ئاگاداری خۆیان ببن لە پەیوەندی لەگەڵ نەهەنگ، قرژاڵ،گوڵەگەنم و گیسک.گا و دووپشکیش بەهەمان شێوە لەگەڵ سەتڵ ناگونجێن.
نەهەنگ (١٩\٢\٢٠\٣)
بەپلەی یەکەم لەگەڵ دووپشک، قرژاڵ و بورجی خۆیان دەگونجێن، حەزیان بە هاوڕێیەتی گا، گوڵەگەنم و گیسکیش هەیە، بەڵام پەیوەندیان لەگەڵ سەتڵ،کاوڕ، تەرازوو وشێر باش نییە، لەگەڵ دووانە و کەوانیش بەدەگمەن دەگونجێن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.