ساڵی ٢٠٢٠ بە ساڵی کەرەنتینی کۆرۆنا دادەنرێت، ئەو ساڵەیە سیستەمی پەروەردەیی بوو بە ئۆنڵاین، و لە هەمان کاتیشدا ئەو ساڵەیە تیایدا ژمارەی تەماشاکەرانی گرتە پۆرنەکان هەڵکشا.
بەشێک لە ئامارەکان باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکانی پۆرن دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بۆ هەموو تەمەنەکان. لەنێویشیاندا تەمەنی سەروو ١١ ساڵ، ئەمەش جێگەی مەترسییە بۆ منداڵان و دایبابان دەبێت هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
بەمەبەستی باسکردنی ئەم کێشەیە، تیمێک کە پێکهاتبوون لە شارەزایانی بواری دەرونناسی، کۆمەڵناسی و لێکۆڵینەوەی میدیایی و پەیوەندیە سێکسیەکان، بە درێژایی سێ ساڵ پێداچوونەوەیان کردووە بۆ ٢٠٠٠ توێژینەوەی ئەکادیمی دەربارەی پەیوەندی شێوازە تەندروست و نا تەندروستیەکانی پەرەپێدانی سێکسی بە ڕیژەی بەکارهێنانی پۆرنەوە. لێرەدا گشت ئەو خاڵە سەرەکیانە دەخەینەڕوو کە تیمەکە پێیگەشتووە و بوونەتە مایەی دڵەڕاوکێ بۆ دایبابان.
چی ڕوودەدات ئەگەر لە ناکاو منداڵەکەت پۆرنی بینی؟
یەکەم: لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە نەشڵەژێیت! گەر بتوانیت پاڵپشتیەکی باش دابین بکەیت ئەوا بینینی پۆرن هیچ مەترسیەك دروست ناکات. سەرەتا دەبێت لەوە دڵنیا ببیتەوە کە پێشتر منداڵەکەت ئاشنایەتی لەگەڵ پەروەردەی سێکسی هەیە بە شێوازێکی زانستی، پۆرن تاکە شێواز نییە کە منداڵەکانت ئاشنایی دروست دەکەن لەگەڵ سێکسدا، هەر بۆیە پەروەردەیەکی سێکسی شیاو بۆ تەمەنیان کە لەلایەن تۆ و خوێندنگەکانیانەوە دابین بکرێت خاڵێکی گرنگە.
لەگەڵ ئەوەی کە لهمساڵدا بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و مانهوهی زۆر له ماڵهوه، زۆرینەی خەڵك ناچاربوون لەم ساڵدا خۆیان پەروەردەی منداڵەکانیان بکەن. ئهمهیش وایكردووه ڕۆڵی دایکان و باوکان گرنگییهكی زیاتری ههبێت لهچاو جاراندا. پێویسته ئهوهش بزانیت كه پەروەردەی سێکسی واناکات منداڵەکان زووتر له وادهی پێگهیشتوویی خۆیان سێکس ئەنجام بدەن، بەڵکو گشت بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە به پێچهوانهوه ئهو منداڵانهی پهروهردهی سێكسی تهندروستیان وهرگرتووه، له قۆناغێكی درهنگتری ژیانیاندا بڕیار دهدهن كه بچنه پرۆسهی ئهنجامدانی چالاكی سێكسییهوه.
لەو ساتەوەی کە منداڵەکانت دەستدەکەن بە پرسیارکردن دەربارەی سێکس، زۆرینەی کاتیش لە تەمەنێکی زۆر منداڵیەوە دەستپێدەکەن و پرسیاردەکەن وەك "ئایا منداڵ لە کوێوە دێت؟" ڕاستگۆیانە وەڵامیان بدەرەوە بە بەکارهێنانی زمانێك کە لەگەڵ تەمەنیاندا بگونجێت، بێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی زیادە بدەیت و بە شێوەیەکی سەرەکیش هەوڵبدە هیچ وا خۆت دەرنەخەیت کە شەرم دەکەیت یان شەرمەزاربوویت بە قسەکردن دەربارەی ئەو بابەتە. ئاسایی دەری بخە و واش دەریبخە کە خۆشحاڵیت باسی ئەو بابەتە دەکەیت لەگەڵیان.
ئەمەش هەنگاوی دوای ئەوە ئاسانتر دەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کاتێك منداڵانی پێش تەمەنی باڵغ بوون بابەتێکی نەشیاو دەبینن لە ئینتەرنێتدا زیاتر خەمبارن دەربارەی ئەوەی دایکان و باوکیان توڕە دەبن لێیان کە ئەو بابەتانەیان بینیوە وەك لەوەی دەربارەی خودی بابەتەکە بێت.
دەبێت ئەوە لە منداڵەکانت بگەیەنیت گەر هاتوو ئەوان ئەو بابەتانەیان بینی کە پێی بێزار دەبن، ئەوا تۆ تووڕە نابیت لێیان ئهگەر هاتوو لهگهڵتدا باسیان کرد.
ئەی چی دەربارەی ئەو كاتهی منداڵهكهت خۆی بهدوای سهرچاوهی لهو جۆرهدا گهڕا؟
بە دڵنیاییەوە پاش تهمهنی ههرزهكاربوون تۆزێك بارەکان دەگۆڕدرێت، لەو خاڵەدا ئەگەر کەمە بە هەڵە پۆرن ببینن و ئەگەر زۆرە خۆیان بچن بە دوایدا بگەڕێن.
وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا، کلیلی ئەم کێشانە پەروەردەی سێکسی و گفتوگۆی کراوەیە، ئهگەر ئەوان دەزانن سێکس چیە ئەوا ئەگەری كهمتره كه بڕۆن و بگەڕێن بەدوای زانیاریدا.
زۆرینەی پۆرنەکان لە ڕووی پەروەردەی سێکسیەوە باش نین، بۆ نمونە ئهو بهرنامانه زۆر بە کەمی باسی ڕەزامەندی و لێکتێگەیشتن دەکات لە سێکسدا، بۆیە زۆر گرنگە منداڵەکانت تێگەیشتنێکی باشیان هەبێت دەربارەی ئەوەی چۆن له داهاتوودا قسە لەگەڵ هاوسەرەکانیان بکەن دەربارەی ئەو شتانەی حەزیان لێیەتی و چیان دەوێت کاتێك دەگەنە ئەو ئاستە لە ژیانیاندا.
باسی گرنگی ئەوەیان بۆ بکە کە بپرسن دەربارەی ئەوەی هاوسەرەکانیان حەزیان لە چیە، حەزدەکەن چی بکەن و چی نەکەن، یاخود چەنێك خاو یان خێرا دەیانەوێت شتەکان بکەن.
تێشیان بگەیەنە ڕەزامەندبوون شتێکی بەردەوامە، تەنانەت گەر دەستت کردبوو بە ئەنجامدانی شتێکی سەرنجڕاکێش و لە هەر ساتێکدا بێت دەتوانیت بڵێیت نەخێر و ئەمەش زۆر ئاساییە، گەر هاوسەرەکەیان داواین لێبکات بووەستن، باش تێیان بگەیەنە کە وەڵامدانەوە ڕاستەکە توڕە بوون و قایلکردنیان نییە، ئاساییە بپرسیت چۆن هەست دەکەن و بە ڕاشکاوانە گوێ بۆ وەڵامەکانیان بگرە.
هیچ شتێك هێندەی ئەوە سەرنجڕاکێش نییە بەتەواوەتی لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بوونت هەبێت و بە تەواوەتی پەیوەندی دروستبکەیت لەگەڵی.
كۆتا ئاستەنگ
کۆتا ئاستەنگ بۆ زۆرینەی دایکان و باوکان بریتییە لەوەی پۆرن هەمان بەهای سێکس لەخۆ ناگرن کە لە خودی خۆتدا هەیە، پۆرن سێکس بۆ چێژبینین پشان دەدات، نەک لەبەر خۆشەویستی و هەستكردن بە پاراستن، دەبێت باش لە منداڵەکانت بگەیەنیت بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆیانە کە بەهاکانی خۆت دەربارەی سێکس چیە و ئامادەشبیت کە ڕوونیبکەیتەوە بۆ ئەو بەهایانەیان هەیە.
بەڵێ وایە دەکرێت سەخت بێت، بەتایبەتی کە ئەو جۆرە پەیوەندیە کراوەبێت لە گفتوگۆکانتاندا کاتێك منداڵەکان گەورە دەبن و وردە وردە ژیانی سێکسی خۆیان دەدۆزنەوە.
بەڵام ئەمانە لە کلتورێکەوە بۆ کلتورێکی دیکە دەگۆڕدرێن، بۆ نمونە لە هۆڵەندا منداڵان زۆربەی کات پرسیار لە دایکان و باوکانیان دەکەن دەربارەی سێکس و ئەوانیش ئەم کارەیان زۆر لا بەنرخە.
هەمیشەش لە یادت بێت کە گفتوگۆی کراوە بە ئەگەری زۆرەوە منداڵەکانت دەپارێزێت لە زیانەکانی ئەو بابەتە سێکسییانەی دێتە پێش چاویان، یاخود هەر شتێکی دیکەش کە لەوانەیە بیدۆزنەوە لەکاتێکدا ئەم هەموو کاتە لەسەر ئینتەرنێت بەسەر دەبەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.