 
        
کاوڕ
پێویستە هەندێک کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەرببەیت و لەگەڵیان دابنیشیت.
گا
ئەوەندە خۆت سەرقاڵی ڕۆتینەکانی ژیان مەکەو هەندێك کاتی تەنیا و بێدەنگ بۆخۆت وەربگرە.
دووانە
پێشکەوتن و بەرەوپێش چوون لە ژیانی کارت بەدی دەکەیت و لەگەڵ دڵدارەکەت نزیکتر دەبنەوە.
قرژاڵ
لە لایەنی سۆزدارییەوە بەرەوپێش چوون بەخۆتەوە دەبینیت، خۆشت باشتر و ئاسودەتر دەردەکەویت.
شێر
هەوڵدەدەیت زیاتر بەتەنیا بیت و لە قەرەباڵغی دووردەکەویتەوە هەتا پشوویەک بدەیت و ئارام ببیتەوە.
گوڵەگەنم
لەگەڵ هاوڕێکانت کۆببەوە و کاتیان لەگەڵدا بەسەرببە چونکە دەکرێت یارمەتیت بدەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
تەرازوو
بهێڵە وزە ئەرێنییەکانت بڵاو بێتەوە و خۆت ئامادە بکە بۆگۆڕانکاری.
دووپشک
گوێ لە داواکانی دڵت بگرەو گەر پێویستت بە پشوودانە وەریبگرە.
تیروکەوان
هەوڵبدە لە هەستەکانت تێ بگەیت و هێندە لەسەر خۆت قورس نەبیت و گەر پێویست بکات کات بەتەنیا بەسەرببە.
گیسک
سەرنجت لەسەر پەیوەندییە نزیکەکانت بێت، لەوانەیە لە لایەنی سۆزداری گۆڕانکاری باش و نوێ بەدی بکەیت.
سەتڵ
بە کاتێکی باشدا تێدەپەڕیت بۆ تەواوکردنی کارەکانت و جێبەجێکردنی پلانەکانت.
نەهەنگ
بەرەوپێش چوون و سەرکەوتن لە کارەکەتدا بەدیدەکەیت و هەمووان سەرنجیان
لەسەر تۆ دەبێت. 
 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.