Horoscopes

لەدایكبووانی ئەم بورجە ئەم هەفتەیە بەری دڵیان ئەگیرێت

Mic Mdeia
2021-07-09

کاوڕ
ئەم هەفتەیە ئەبێت ئاگات لە گیرفانت بێت و هەر کەسێ وتی با بچین نان بخۆین یەکسەر دوای نەکەوی،  تۆزێ ڕەزیلی بکە  ئەگینا ئەکەویتە سەر ساجی عەلی، لەوانەشە ئەو پلان و سەفرەو مەوعیدانەی داتناوە هەڵبوەشێتەوە و کابرا نەیەت لەگەڵتا، بەخوا ئەم هەفتەیە وەزع لە باش ناچێ ، بەس هەوڵبە لە ماڵەوە قەنەفەیەك سەلاجەیەك  شتێك بگۆڕە یان بەلوعەیەک چاک بکەرەوە و خۆت سەرقاڵكە، سەرقاڵ بیت باشترە لەوەی هەر بگریت لە داخا.

گا
کاتێکی باشە بۆ ئەوەی  خۆو یەکلایی بکەیتەوە لەسەر هەنێك شت، لەوانەشە لەگەڵ کەسێکی ئیزعاج  توش ببی و دەست بەنە قژی یەکتر، یان ئەوەتا لەسەر بڕیارێکی تایبەتی خۆتە یاخود بیرۆکەیەکی شەیتانیت بۆ هاتووە و ڕێک ناکەون بەیەکەوە، هەرچییەک بێ گوێی لێ مەگرە و هەر بە قسەی خۆو بکە وەکو چۆن دایمە ئینكاری.

دووانە
لەوە ئەچێت دەمێک بێت قەلەق بیت و بڕیارێكی ئیزعاج بەری دڵی گرتبێتی، بەڵام هەر خۆت لێ گێل کردووە، بۆیە ئیتر ئەبێ خۆو یەکلایی بکەیتەوە و بڕیارێكی جددی بدەیت، هەتا ڕزگارت بێت و سەرشانیشت سوک بێت، چوزانم لەوانەیە پێویستکا تەجمیلی لوتەکەو بكەیت یان بچیتە داوای کەپڵەکەو.

قرژاڵ
ئەم هەفتەیە مانگ خۆی هەڵەیاتە باوەشتەوە و ئەبێت بە کاتێکی باش بۆ بڕیاری تازەو جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە تازانەی داوتە و لەگەڵیشیا شتێکی عەنتیکە یەتە ڕێت، بەس نازانم چییە بەخوا ئەوەیان پێ نەوتم، هەروەها وا دیاریشە سەرگەردانی و سەرلێ شێواوییەک دەمێکە بە دواتەوەیە و ئەم هەفتەیە ڕزگارت ئەبێ لێی و شتەکان ئەچنە شوێنی خۆیان.

شێر
لەوانەیە ڕوبەڕووی بارو دۆخێکی بێتام ببیتەوە کە زۆر ئیزعاجت ئەکات، لەوانەیە بوخەنە قەفەزەوە، بەڵام ئەبێ دان بە خۆتا بگریت و چنگ لە کەس نەیەیت و کەس نەخۆی! لەوانەشە پێویستکات بە قسە زلەکانت دوو سێ کەس بخەیتە کوونەوە کاتێ هەوڵەیەن خۆیان زاڵکەن بەسەرتاو بیریان ئەچێتەوە کە تۆ شێریت.

گوڵەگەنم
لەوانەیە هەفتەیەکی هیلاکت هەبێت بۆیە لە توانای خۆت زیاتر ئیش مەکەو ئیشی کەسێکی تریش تۆ مەیکە و ئەوەنە دەستو دڵ باش مەبە، کەس پێی نازانێ بەخوا ڕۆڵە، هەروەها مەشهێڵە قەلەقی و سەرلێشێواوی بێتە سەر ڕێی ئەو پلان و بەرنامانەی داتناوە، ئەگەر بەتەمای سەیرانی بەس دڵیان شکانووی ئەوە بڕۆ لەو شاخ و داخە بگری بێ‌شترە.

تەرازوو
لەوانەیە ئەو پلان و بەرنامانەی داتناوە کێشەو ڕێگری بێتە بەردەم، هەرچەنە ئەشکرێت دەمێک بێت خەریکیان بووبیت، بەڵام لەوانەیە بە قورسی جێبەجێ ببن، خەتای خۆتە نەگبەتیت، چوزانم لەوانەیە باوکی بوکێ پەشیمان بێتەوە، بۆیە پێویست ئەکات پلانێکی تازە دابنێیت بێ کێشە تر بێت و باوکی بوکێش ڕازی بێت.

دووپشک
لەوە ئەچێ خۆت و دولبەرەکەت پێویستکا قسە لەسەر هەندێک بابەت بکەن کە پەیوەندی بە ڕێگای هەردووکتانەوەیە، ئەبێت ژیرانە بیر لە گرنگی بابەتەکە بکەنەوە بزانن هەردوولا چییان ئەوێت، دە کاکە قەیچێکە ئەگەر ئەو حەزی لە فیلمی ڕۆمانسییە تۆش سەیریکە لەگەڵیا و لە كۆتاییشا بەیەکەوە بگرین بە دیارییەوە.

تیروکەوان
وا دیارە کابرا هەر ئەوهێنێ و ئەتبات و وەڵامی جددی و نایاتەوە، بۆیە مەهێڵە نا دڵنیایی ئەو کار بکاتە سەر بڕیارو هەڵبژاردنە دروستەکەی خۆت، بە زۆر نییە پێو ڕازی نابێ کاکە با خۆیان مەمنوون بن ئیهمالیانکە و تەرکیز بکەرە سەر خۆت خۆیان پەشیمان ئەبنەوە.

گیسک
لەوانەیە کەسێکی تازە بە سوتفە خۆی بکا بە ژیانتا، بەهۆی هەڵبژاردنی هەندێک ڕێگای تازەوە کە هەم چاوەڕوان نەکراو بێت و هەم جەوێکی خۆشت بۆ دروست بکات، بەس وا دیارە هەندێک ئیشت دواخستووە کە وا ئەکات ببێ بە دودڵی  و ئیزعاجی بۆت، تەمەڵی مەکە و بچۆ بەلایانەوە و چارەیان کە با سەرت سوک بێ.

سەتڵ
لەوانەیە ئەم هەفتەیە هاوڕێیەكی کۆن یان کۆنە یارێکت ببینیتەوە کە بە ناخۆشی و شەڕە بەرد بەینتان نەماوە، ئەمەش نیشانەیە بۆ  ئەوەی ڕوویداوە لەبیر خۆتی ببەیتەوە و ئەوەی لە ڕابردووایە بیسڕیتەوە، وە ئەم هەفتەیە کاتێکی باشیشت ئەبێت بۆ سەیران ڕێکخستن و سەرجۆپی لەگەڵ خێزانەکەتا.

نەهەنگ
وا دیارە پێویستە دەستکەی بە ئیشێک یان شتێک بکەیت، کە تۆزێک خۆشی و جەو بێنێتە ژیانتەوە و ئەوەنە بە بێتامی نەژیت کاکە، چوزانم بچۆ بۆ مەلە یان خۆو فێری کفتە لێنان بکە، ئەوەنە وشک و برینگ مەبە، وە ئەو گۆڕانکاریی و بەرزی و نزمیانەی لە خێزانەکەتا توشت ئەبێ لە نیوەی ئەم مانگە ڕوون ئەبنەوە و چارەسەر ئەبن، ئەوەنە خۆو خەفەتاوی مەکە.


More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.