کاوڕ
لەوانەیە سەرقاڵ بیت بە بیرکردنەوە لە ڕابردووت، بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت خۆت بدۆزیتەوە و سەرنج بخەیتە سەر باشبوونت نەوەک ڕابردوو.
گا
هەوڵبدە سەرنجت لەسەر هەستەکانت بێت، لەوانەیە بتەوێت کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر ببەیت، هەتا باردۆخەکە لەسەرت ئاسانتر دەبێتەوە.
دووانە
دەکرێت تێبینی گۆڕانکاری زۆر بکەیت، لایەنی دەروونی لەوانەیە بە کاتێکی قورسا تێ بپەڕێت، بەڵام زیاتر سەرنجت لەسەر باری داراییت دەبێت.
قرژاڵ
وا دیارە بە بارێکی هیلاککەری دەرونیا تێدەپەڕیت، بەڵام ئەم هەفتەیە دەبێ بە کاتێکی ڕۆشن و گەڕانەوەی دەروونێکی ئاسوودە بۆت.
شێر
متمانە بەخۆبوونت دەچێتە لوتکە و بەر تێکەڵاوبوون و تاقیکردنەوە دەکەویت، هەروەها بەرەو ئامانج وخەونەکانت هەنگاو دەنێیت.
گوڵەگەنم
کەمێک لە دنیای کار و سترێس دووردەکەویتەوە و هەوڵدەدەیت زیاتر کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەربەریت، کە ئەمەش سوودێکی زۆری دەبێت بۆ باری دەروونیت.
تەرازوو
پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت لە کارەکەت و بەرگەی گۆڕانکارییەکانیش بگریت، کە دێنە پێشت هەروەها خۆری ژیانی سۆزداریشت ڕەنگە هەڵبێت.
دووپشک
سەرقاڵی بیرکردنەوەیت لە داهاتووت و هەموو ئەگەرەکان، بەڵام ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە پلانەکانت بە دڵی خۆت دەڕۆن و بێ کێشە دەبن.
تیروکەوان
هەرچەندە بەر گۆڕانکاری گرنگ و جیاواز دەکەویت، بەڵام لەگەڵیا پێویستە ئاگات لە لایەنی دەروونیت بێت و هەوڵی باش بوونت بدەیت.
گیسک
لەوانەیە پێویستت بە هەندێک کاتی تەنیایی بێت، هەتا هەندێک لە دوودڵیەکانت بۆ ڕوون ببێتەوە، وە هەروەها ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان خۆت و هاوبەشەکەت دەتبێت زۆر بە باشی دەڕۆن.
سەتڵ
سەرنجت لەسەر پەیوەندییەکەت بێت لەگەڵ هاوبەشەکەت، کاتێکی باشە بۆ پێدانی ئینێرجی بە ژیانی سۆزداریت و بەرەوپێش چوونت لەگەڵ هاوبەشەکەتدا.
نەهەنگ
پێویستت بە چالاکی و گۆڕانکاری دەبێت تا دڵ خۆشبیت و باری دەروونیت بەرەو پێش بچێت، هەروەها باش خۆت ئامادە بکە بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی بەڕێوەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.