کاوڕ
گۆڕانکاری لە ژیانی سۆزداریتدا ئەبینیت و ئەکرێت هەلی نزیک بوونەوەت لە هاوبەشەکەت بێتە پێشت و بە هەڵچوونێکی ڕۆمانسیدا تێبپەڕێیت.
گا
ئەو كێشە و بێزارییانەی هاتوونەتە پێشت یاخود کێشە خێزانییەکانت بەرەو
کۆتایی ئەچن و وزە و کەشێکی ئاسوودەت دێتە پێش.
دووانە
هەوڵبدە وزە و کاتە باشەکانت بەکاربهێنیت بۆ هەنگاونان بەرەو ئامانج و
پلانەکانت و بەدیهێنانی خەونەکانت.
قرژاڵ
کاتی خۆتە بدرەوشێیتەوە و تواناکانت لە کارەکەتدا دەربخەیت، بهێڵە
بیرۆکەکانت ببنە هۆی بەرەوپێش چوونت و سەرکەوتنت.
شێر
کاتێکی باشە بۆ گرنگیدان بە جەستە و تەندروستیت و بیرکردنەوەی باشتر لە
هەڵبژاردنەکانت، کاتەکانت بە ژیرانە بەڕێبکە و سەرنجت لەسەر خۆت بێت.
گووڵەگەنم
بەدەستهێنانی ئامانجەکانت ئاسانتر دەبێت و بە دەروونێکی باش و وزەیەکی زۆردا تێدەپەڕیت، باش ئەبێت گەر سەرنجت بخەیتە
سەر پلان و ئامانجەکانت.
تەرازوو
کاتێکی باشە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی لە پەیوەندییەکانتدا هاتوونەتە
پێشت، کارەکانیشت هەنگاو بەرەو سەرکەوتن و بەرەوپێش چوون ئەنێن.
دووپشک
شتەکان بە باشی ئەچن بەڕێوە و هەلی ناوەزە و باش لە کارەکەتدا دێتە پێش و
هەروەها لەلایەنی سۆزداریشەوە بە کاتێکی شیریندا دەڕۆیت.
تیروکەوان
هەڵچوون و وزەیەکی باش بەرەو پەیوەندییەکانت دێن و کاتێکی گونجاوە بۆ چوونە
دەرەوە و گەشت کردن لەگەڵ ئازیزانت.
گیسک
ژیانی سۆزداریت هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچێت و دەگەنە لوتکەی
خۆشەویستی لەگەڵ هاوبەشەکەتدا.
سەتڵ
کاتێکی گەنجاوە بۆ قووڵ بوونەوەی پەیوەندییە سۆزدارییەکەت و هەروەها بەدەست
هێنانی ئامانج و بەرەوپێش چوون لە کارەکەت ئاسانتر دەبێت.
نەهەنگ
شەرم مەکە لەوەی خۆت ببەیتە پێشەوە و بیروڕاکانت دەربخەیت، گرنگی بە سەرکەوتنی
خۆت بدە و بهێڵە هەمووان تواناکانت ببینن.
وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار
قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمساڵ جیاواز
لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی
پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و
وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان
رێکدەخات.
بەپێی
راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد
هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی )
دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین
رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.
بەکارهێنەران، دەتوانن
ئەپڵیکەیشنی ( ئی -
هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان
دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە
پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان(
قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:
زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠)
قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی
کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت
وەربگریتەوە.
نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی
ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی
زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و
ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک
دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.
وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥