Horoscopes

لەدایکبوانی ئەم بورجە باری داراییان بی کێشە دەبێت

Mic
2021-07-14

 کاوڕ

هەوڵبدە کەمێک لە ژاوەژاوە و بێزاری ڕۆتینی ڕۆژانەت دووربکەویتەوە و کاتێک بۆ پشوودان و گرنگیدان بە خۆت دابین بکەیت.

گا
کاتێکی باشە بۆ بەکارهێنانی وزەکانت لە بوارێکی داهێنەرانەدا لەجیاتی کاری ڕۆژانەت، سەرقاڵییەکانت هەڵبگرە بۆ کاتێکی تر.

دووانە
باری داراییت بێ کێشەیە و بە باشی دەڕوات، بەڵام دەکرێت ڕووبەڕووی هەندێک کێشە ببیتەوە، بۆیە پێویستە خۆت ئامادە بکەیت.

قرژاڵ
زۆر لە خۆت مەکە گەر شتەکان بە قورسی دەچن بەڕێوە و کات بدە بەخۆت بۆ پشوودان، خوێندنەوەی کتێبێک یان گوێگرتن لە میوزیک ئەکرێت یارمەتیدەر بێت.

شێر
بە گشتی کارەکانت بە باشی ئەڕۆن و پلانەکانت بێ کێشە دەبن، بەڵام دەکرێت هەندێک فشاری دەروونی بکەوێتە سەرت بۆیە هەوڵبدە کۆنترۆڵی بکەیت.

گووڵەگەنم
لەوە ئەچێت شەکەت و ماندوو ببیت و هێزی زۆربەی کارەکانت نەبێت، باشترە دوور بکەویتەوە لە کارکردنی زیادە و کەمێک پشوو بدەیت.

تەرازوو
کارەکانت بە دڵی خۆت ئەڕۆن بەڕێوە، بەڵام ئەکرێت هەست بە ماندوێتی و سەر لێشێواوی بکەیت بۆیە نوسینوەی ئامانج و بیرکردنەوەکانت کارێکی باشە.

دووپشک
سەرنجت لەسەر پلان و ئامانجەکانت بێت و پەرە بە تواناکانت بدە، بیر لە ڕابردوو مەکەرەوە و خۆت سەرقاڵی وزە نەرێنییەکان مەکە.

تیروکەوان
زیرەکی و تواناکانت لە کارەکەتدا دەربخە و ژیرانە هەوڵبدە، دەکرێت ببێتە هۆی پێشکەوتن و بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆر باشتر.

گیسک
هەوڵی ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانت بدە و ئەو چالاکییانە بکە کە یارمەتیت دەدەن لایەنی دەروونیت تەندرووستتانە تر بێت.

سەتڵ
بەتوانایی و لێهاتوویت دەکرێت ببێتە هۆی سەرکەوتنت لە کارەکەت، ژییرانە هەوڵبدە و مەهێڵە هیچ بیرێکی کەوتن ڕێگەت لێ بگرێت.

نەهەنگ
ئەگەر هەستت بە بێزاری و قورسی شتەکان کرد لەسەرت ئەوا پشوو بدە یاخود کێشەکانت باس بکە، ئەکرێت ئەوەی پێوسیتتە تەنها کەمێك یارمەتی بوێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد

Mic
2025-09-15

دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.

باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.