-18

پێنج شێوازی گفتوگۆ بۆ ئەوەی بەڕێزەوە ناڕەزایی دەرببڕیت

Mic
2021-07-15

ڕازیبوون ئاسانترە بە بەراورد بە ناڕازی بوون، بەڵام دەکرێت لەو گفتۆگایانەی دەیانکەیت لەگەڵ دەوروبەرت زۆر شت فێر ببیت ئەگەر گوێ بۆ بەرامبەر رابگریت و دروست رەفتار بکەیت.

زۆرێک لە هەرزەکاران شەرم دەکەن لە ناڕازیبوون و دۆڕان لە گفتوگۆدا بۆیە ئەم پێنج ئامۆژگارییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی هەرزەکاران لە ناکۆکییەکان لەکاتێکدا قسە لەگەڵ دایک و باوک، هاوڕێ، یان هەر کەسێکی تر دەکات.

1- لە دڵی مەگرە

ئەگەر ناڕەحەت بوویت، ئەوەت بیر بێت کە تۆ لە شێوەی بیرکردنەوەی (خێزان، هاوڕێ،ڕاهێنەر و هاوکارەکەت) توڕەیت نەک لە کەسەکان خۆیان.

2- بیرۆکە و بیروباوەڕی کەسانی تر بە کەم سەیر مەکە

ئەگەر لەلایەن کەسێکەوە جنێو یاخود قسەی ناشرینت پێوترا، دەزانیت چەند گرنگە زمانێکی بەڕێز بەکاربهێنیت لەبری ئەوەی بڵێیت، "ئەوە قسەیەکی گەمژانەیە". دەتوانیت بڵێیت، "ئەمەم پێ باش نییە لەبەر ئەم هۆکارانە"...

یان شێوەیەکی گاڵتە ئامێز بەکاربهێنە یاخود بۆچوونێکی بێفیزانە دەرببڕە چونکە ئەمە چانسی گەیشتنت بە مەبەستەکەت زیاتر دەکات.

3- "من" بەکاربهێنە

جێناوی "من" بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هەستەکانت دەربڕیت و نیشانی بدەیت کە بیر لە چی دەکەیتەوە یان چیت دەوێت و چیت پێویستە.

بۆ نمونە کاتێک بە دایک و باوکت دەڵێیت: "هەموو ڕۆژانێکی چوارشەممە کاری ماڵەوەم پێدەکەن لەکاتێکدا کە دەزانن ئەرکی ماڵەوەم زۆرە"، کە تۆنێکی زۆر جیاوازتری هەیە لەوەی بڵییت، "هەست بە ماندوێتی و فشارێکی زۆر دەکەم چونکە ئەرکی ماڵەوەم زۆر لەسەرە، دەتوانم کارەکانم بخەمە سبەینێ؟"

4- گوێ لە تێڕوانینی ئەوانی دیکە بگرە

 گوێگرتن ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نیشانی بدەیت کە گوێ بۆ تێڕوانینی بەرامبەرەکەت دەگریت و لێی تێدەگەیت ئەمەش وادەکات  ئەویش بە هەمان شێوە بێت بۆ تۆ.

کاتێک کەسێک قسە دەکات هەوڵبدە بوەستیت لەوەی بیر لەوە بکەیتەوە کە بۆچی لەگەڵی ناڕازیت یان دوای تەواوبونی قسەکەی چی بڵییت.

لە جیاتی ئەوە سەرنجبە سەر ئەوەی چی دەوترێت و کاتیک سەرەی تۆ دێت بۆ ئەوەی قسەکەت بکەیت.

هەوڵبدە خاڵە گرنگەکان دووبارە بکەیتەوە کە کەسەکە وتویەتی بۆ ئەوەی پیشانی بدەیت گوێت لێگرتووە و بە هێمنی بارودۆخەکەت ڕوون بکەرەوە.

5- لەسەرخۆبە

ئەمە گرنگترین شتە بیکەیت بۆ ئەوەی گفتوگۆکە لە ڕێچکەی خۆی لا نەدات. بە دڵنیاییەوە ئەوە ئاستەنگێکی گەورەیە بە هێمنی و ئاقڵی بمێنیتەوە کاتێک هەست بە توڕەیی دەکەیت، بەتایبەتی کاتێک قسە لەگەڵ کەسێکی تووڕە دەکەیت

دەکرێت تۆ ببیتە ئەو کەسەی کۆنتڕۆڵی گفتوگۆکە دەکەیت، تەنانەت گەر کەسەکەی دیکە دایک و باوک یان کەسێک بێت کە بە باشی دەیناسیت. دەکرێت هەندێک جار تۆ گەورەیی بنوێنیت و چارەسەر بدۆزیتەوە.

 

More News

Most Popular

هەواڵ

دروزەکان نزیکن لەوەی کۆمەڵکوژ بکرێن

Mic
2025-07-15


دوو رۆژە هێرشی سوپای سوریا بۆسەر دروزەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڤیدیۆی بە کۆمەڵکوشتنیان و دەستبردنی بۆ پیرۆزییەکانیان"سمێڵ تاشین" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، بۆ پاراستنی خۆیان و شوناسیان بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە.

دروزەکان کۆمەڵگەیەکی رەسەن و خاوەن بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆیانن و مەڵبەندی نیشتەجێبونیان پارێزگای سوەیدای سوریا و دەوروبەریەتی، دابونەریت و کلتورەکەیان، هەروەها شێوازی جلوبەرگ و سمێڵ و ریشیان، لە خەڵکی سوریایان جیادەکاتەوە.

لەساڵانی رابردوودا لەگەڵ ئەوەی پێکهاەیەکی رەسەنی سوریان، کەچی کەمتر لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی ناسراوبوون، بەڵام لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، پرسی دروزەکان بوو بە باسی میدیاکان، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیان رەتکردەوە و رووبەڕوی چەکدارەکانی بوونەوە.

دروزەکان تائێستا توانیویانە پارێزگاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بکەن لە سوریان دوای ئەسەد، ئەوان پێێان وایە ئەحمەد شەرع هیچ گۆڕانێک لە بیروبۆچونیدا رووینەداوە بەرامبەریان، بۆیە بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.

ئیسرائئیل لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و هێرشەی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆسەر دروزەکان، پشتیواننی خۆی بۆ دروزەکان راگەیاند، ئەمڕۆیش، ئەمیچای چیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و کاروباری رەوەندی جوی ئیسرائیل رایگەیاند،  نابێت لە بەرانبەر تیرۆری ئیسلامی-نازیی ڕژێمی قاعیدەدا بێدەنگ بین یان بێ هەڵوێست بین و داوای لەناوبردنی ئەحمەد شەرعی کرد.

ئەم سوکایەتى و بێڕێزیانەى چەکدارانى شەرع دەیکەن، بەتاڵکردنەوەى هەموو ئەو بەڵێن و دروشمانەیە کە ئەحمەد شەرع بۆ سوریاى نوێى هۆنیوەتەوە، پێشمان دەڵێت کردەوەی چەکدارەکانی لەسەر زەوی، وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات و ئایندەیەکی نادیار بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە سووریای نوێدا دەخاتەڕوو

لە ئێستادا دروزەکان شەڕی مان و نەمان دەکەن و بەتەواوی پڕچەکن و وەک هێزێک رووبەڕووی سوپاکەی ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، سوپاکەی شەرعیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ناوچەکانی درۆزەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەست ناپارێزێت.