-18

پێداگری چییە؟ پێداگری ڕێگایەکی تەندروستە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دەوروبەردا

Mic
2021-07-24

پێداگری چییە؟
پێداگری ڕێگایەکی تەندروستە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ دەوروبەردا، هەروەها بەشێوەیەکی ڕاستگۆ و بەڕێزانە پشتگیری کردنە بۆ کەسەکە خۆی. پێداگیری دەکرێت لە کارەکانی ڕۆژانەماندا یارمەتیمان بدات، بۆ نمونە لەکاتی پرسیارکردن لە مامۆستاکەت یان چاوپێکەوتنی زانکۆ و ئیش.
هەموو کەسێک ناتوانێت پێداگیر بێت، هەندێک کەس زۆر شەڕانگێزە و هەندێکی تریش هەستیارن. شێوازی پێداگیرانە لەم نێوەندایە و بە باشترین شێواز دادەنرێت.
دەبێت ئەم خاڵانە لە کەسێکی پێداگیردا هەبێت:
دەتوانیت ڕای خۆت بدەیت یان دەربارەی هەستەکانت قسە بکەیت.
دەتوانیت داوای ئەوە بکەیت کە دەتەوێت یان پێویستتە.
بە شێوەیەکی بەڕێزانە دەتوانیت هاوڕا نەبیت.
دەتوانیت بیرۆکە و پێشنیازەکانت دەڕبڕیت.
دەتوانیت بڵێیت نەخێر بەبێ هەستکردن بە تاوان.
دەتوانیت پشتگیریی لە کەسێکی تر بکەیت.
بۆچی پێداگیری گرنگە؟
ئەو کەسانەی پێداگیرن زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەیە ، دەزانن بیرۆکە و هەستەکانیان گرنگە. ئەم کەسانە دەتوانن باشتر هاوڕێ و پەیوەندی دروست بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا باشتر مامەڵە لەگەڵ چارەسەرکردنی ناکۆکی و ڕێکنەکەوتن دەکەن.
ئەو شتانەی وا لە کەسێک دەکات بە پێداگیری هەڵسوکەوت بکات:
متمانە بەخۆبوون.
باوەڕبوون بەوەی ڕاو و بۆچونەکانت بەهەند وەردەگیرێن. هەروەها هەستەکانیان بە شێوەیەکی دروست دەردەبڕن.
نەرم و نیانی ( واتە ئەم کەسانە دەتوانن بە باشی مامەڵە لەگەڵ ڕەخنە، ڕەتکردنەوە و شکست بکەن)
ڕێزگرتنی پێداویستیەکانی دەوروبەریان.
هەبوونی پێشەنگێک بۆ پێداگیری.
زانینی ئەوەی پێداگیریەکەیان قبوڵ دەکرێت.
چۆن پێداگیرتر دەبیت؟
پێش هەموو شتێک بزانە تۆ ڕۆژانە چ شێوازێکی پەیوەندی بەکاردەهێنیت (پێداگیر، هەستیار یان تووڕە)، پاشان بڕیار بدە چۆن کەمتر هەستیار یان تووڕە بیت. ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکرێت یارمەتیدەر بن:
گرنگی بدە بە هەست، ویست و ئارەزووەکانت. دەبێت ئەمانە بزانیت پێش ئەوەی لەگەڵ دەوروبەرت پەیوەندی دروست بکەیت.
ڕاهێنانی پرسیارکردن لە شتەکان بەشێوەیەکی ڕێزدارانە بکە، هەروەها واز لە بەکارهێنانی "نازانم"، "گوێی نایەمێ"، "گرنگ نییە" بهێنە. ئەمانە کارامەت دەکەن و متمانەت دادەمەزرێنن.
ڕاو و هەستەکانی خۆت دەربڕە.
کەسێکی سەرکەوتوو و پێداگیر بکە بە پێشەنگی خۆت.
بیری خۆت بخەرەوە کە ڕاو و بۆچونەکانت وەک هەرکەسێکی تر گرنگە و دەبێت بەهەند وەربگیرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

قەیرانی بێ مووچەیی کاریگەری دەبێت؟ عێراق و هەرێم دەچنە ناو پرۆسەی بانگەشە و هەڵبژاردنەوە

Mic
2025-09-13


دوو مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، کەمی خزمەتگوزاری لە عێراق و قەیرانی مووچە لە هەرێم، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر رێژەی بەشداریکردنی خەڵک دەبێت.

رۆژی 11ـى 11ـى 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، مانگێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بەڵام کەمی رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان مەترسی بۆسەر شەرعیەتی هەڵبژاردنەکە دروست دەکات.

هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی عێراق، هەڵبژاردنێکی پڕ لە ململانێ و رکابەرییە لە نێوان حزب و کاندیدەکاندا، بەو پێیەی هەڵبژاردنەکە فرەبازنەیی و کروەیە، ململانێکان تەنها لەنێوان لایەنەکاندا نابێت و بەڵکو  کاندیدەکانی ناو خودی یەک لستیش دەگرێتەوە.

نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردبوو، زیاتر لە 700 کاندید لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوورخراونەتەوە، بەو پێیەی لە پرۆسەی وردبینیکردندا دەرنەچوون.

هەڵبژاردنی ئەمجارە لەکاتێکدایە، عێراق هاوینێکی بێ کارەبای بەڕێکرد و ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی خراپدایە، ئەو لایەنانەیشی دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە، هەمان ئەو لایەنانەن کە ئێستا لە عێراق دەسەڵاتدارن و جومگە گرنگ و هەستیارەکانی وڵاتیان بەدەستەوەیە.

هەرچەندە بەراورد بە عێراق رەنگە ئاستی خزمەتگوزاری لە هەرێم باشتر بێت، بەڵام دواکەوتنی مووچە، ببڕستی لە هاوڵاتییان بڕیوە و جوڵەی بازاڕی وەستاندووە و کاروکەسابەتی هاوڵاتییانی نەهێشتووە.

لەگەڵ ئەوەی هەڵبژادن دوای هەڵبژاردن، رێژژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە رەنگە رێژەکە زۆر کەمتر ببێتەوە، بەو پێیەی موقتەدا سەدر بەشداری ناکات و لایەنی رکابەری نوێی بەهێزیش نەهاتووەتە ناو پرۆسەکەوە.

لەرووی دەستوریی و یاساییەوە، رێژەی کەمی بەشداری هاوڵاتییان کارناکاتە سەر پرۆسەکە، بەڵام رێژەی کەمی بەشداریکرد، شەرعییەتی هەڵبژاردن لە عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە و نیشانەی بێمتمانەیی خەڵکە بە هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە.