Horoscopes

هەر بوورجەو شتێکی جوانە، چی لە تۆیا سەرنجڕاکێشە بەپێی بورجەکەت؟

Mic
2021-07-24


هەموومان حەزمان لە شتێکی خۆمانە و وامان لێ ئەکات سەرنج ڕاکێشتر دەربکەوین، یان چاومان جوانە یاخود باڵامان بەرزە، یانیش نەگبەتین و لوتمان زلە! ئەو بورجەی تیای لە دایکبووین نەک تەنانەت کەسایەتییمان بەڵکوو زۆرجار تایبەتمەندێتی ڕوخساریشمان جیادەکاتەوە لە لەدایکبووی بورجێکی تر، بۆیە سێرێک بکە بزانە چی تۆ وا ئەکات کڕەشەکەو ڕازیکەیت!

کاوڕ
جەماعەتی کاوڕ یەعنی برۆی جوان و ئەبرۆ کەوانی وەکو خۆیان نەبۆتەوە، بە کچ و بە کوڕەوە هەر بە جوانی برۆ شەڕت لەگەڵ ئەکەن و دڵت ئەبەن!

گا
ئەم خوا پێیاوانە فیلەریان ناوێ و شازی لێویان هەیە، هەم ناسک وهەم نەرم لێویان هەر بە لێو ئەخورێ، باسی ماچیان هەر مەکە!

دووانە
دووانەکانیش بە شەوق و ڕەنگیان بەناوبانگن و جارێ ئەسمەرەکانییان حلیان نییە، گەنم ڕەنگیان خوێن شیرینەو و سپی بەفرەکنیشیان دڵ ئەکەن بە ئاو!

قرژاڵ
ئەوەی بورجی قرژاڵە گوپی لە جێی دوو کفتە بە لەزەتە، گوپ خڕ ونەرمو نۆڵ هەر بە قەپێک ئەخورێن و ماڵی گازە!



شێر
شێرە مەردەکان سیحرەکەیان قژیانە، قژ ئاوریشمی و نەرم و گەرمن و بچنە هەر شوێنێک هەر بە جوانی و سەرنجڕاکێشی قژیان ئەوخنکێنن!

گوڵەگەنم
ئەم گوڵانە لەبەرەوەی هیوایەتیان ئەوەیە خەریکی خۆیان بن و ئاگایان لە خۆیان بێ بۆیە شازی پێستیان هەیە و ناسک و نازداری وەکو خۆیان نەبۆتەوە!

تەرازوو
مامە تەرازووەکان هەر بە پێکەنینە جوانەکەیان شێتتەکەن بەخوا، کە خەنەدەیەکیان بۆ کردیت دڵت ئەبێ بە هەزار پارچەوە!

دووپشک
ئەم پاڵەوانانە شەیپی دەموو چاویان بایی هەموو دنیایە، هەر لە لوتی جوانەوە بیگرە تا شەویلگە تیژەکەیان، پیاو شێتەکەن بەخوا!


تیروکەوان
کەوان ئاسا جسمی جوان یەعنی بورجی تیروکەوان، ئەگەر بورجی تیروکەوانیت مەچۆ بۆ جیم کاکە خۆو هەر لە ئەساسا باڵا عەرعەری و نەوە شەست نەوەیت و دڵی عالەم کردووە بە تۆز!

گیسک
گیسکە کێوییەکان بە قاچو قولی ڕێک و پوزی پڕ خۆیان کردووە بە کەڵگای عالەم و لە باڵای ڕێک و سەرنج ڕاکێش کەس شان نایا لە شانیان!

سەتڵ
دیارە جەماعەتی سەتڵ هەر خەریکی دەمو دان و فڵچەو مەعجونن چونکە دانی ڕێک و پێ و سپی یەعنی خۆیان و دانە سپییەکانیان لە ئەزمەڕەوە شەوق ئایەتەوە!

نەهەنگ
بەخوا نەهەنگەکانیش هەر لەگەڵ نیگایەکیان تێگرتی نووقمی چاوە جوانەکانیان ئەبیت و بە چاو داگرتنێک دنیاو بیرەبەنەوە!

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.