زانست

یاسای سەرنج راکێشان لەگەردووندا

Mic
2022-04-27

یاسای سەرنج ڕاکێشان ئەو هێزە سەرنجڕاکێش و موگناتیسییەی گەردونە کە لە ڕێگەی هەموو کەسێک و لە ڕێگەی هەموو شتێکەوە  خۆی نمایش دەکات.

ئەمە بەشێکە لە هێزی داهێنەرانەی گەردوون. تەنانەت یاسای  هێزی ڕاکێشانی زەویش بەشێکە لە یاسای سەرنج ڕاکێشان.

ئەم یاسایە بیر و بۆچوون و خەڵک و بارودۆخ و ئەو شتانەی کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە ڕادەکێشێت.

یاسای سەرنج ڕاکێشان لە ڕێگەی عەقڵ و هزر و خەیاڵتەوە ڕەنگ دەداتەوە و ئامرازی درووستکردنی واقیعی خۆتە، وەک ئەو شێوەی کە خۆت دەتەوێت.

ئەو بیر و بیرۆکەیە لە جۆری هاوشێوە خۆتت بۆ ڕادەکێشێت، ئەو کەسانەی کە وەک تۆ بیر دەکەنەوە، وە  ‌حاڵەت وبارودۆخێک کە تۆ بە بەردەوامی بیری لێ دەکەیتەوە لە ڕوودانی.

ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ یاسای سەرنج ڕاکێشان

 کاتێک کە تۆ بەدروستی و بە شێوەیەکی ئە رێنی بەکاری دەهێنیت، ئەم هێزە لەژیانتدا ئەو شتانەی دەتەوێت بۆت ڕادەکێشێت. سەرکەوتن، زۆربوونی دارایی، ئەزموونی نوێ لە ژیاندا ڕادەکێشێت، وە دەتوانێت خۆشەویستی بهێنێتە ناو ژیانتەوە.

ئەمە ئەو یاسا و دەسەڵاتەیە کە  ئە و شتانە دەیهێنێتە ناو ژیانی ئێوەوە کە  دەتانەوێت وە یارمە تیدان دەدا لە بەدیهێنانی خەونەکانتان.

ئەو هێزەیە کە دەتوانێت ئەو بارودۆخ و دۆخەی کە خۆت دەتەوێت و بیری لێدەکەیتەوە، دروست بکات.

ئەمە نیەتی ئەو ژیانەیە ،کە دەتەوێت درووستی بکەیت و هەتبێت.

دەتوانیت سوود لەم یاسایە وەربگریت؟ بەڵی تۆ دەتوانی!

دەتوانیت سوودی لێببینیت و ئیشە پێبکەیت لەڕێگەی ئەو وێناکردنە خەیاڵیە یە ی ناو مێشکت دەربارەی ئامانجەکانت ،یان دووبارەکردنەوە و باوەڕبوونت بە دەستەواژە ئەرێنیەکان.

بەم شێوەیە، ئەوەی لە مێشکتدا وێنای دەکەیت یان دووبارەی دەکەیتەوە، لە ژیانتدا دروستی دەکەیت و دەریدەخەیت.

هەستە پۆزەتیڤەکان، هەست و دۆخێکی هاوشێوە ڕادەکێشن .هەستە پۆزەتیڤەکان بخە نێو بیرکردنەوەکانتەوە و تۆش حاڵەتی ئەرێنی دروست بکە.

ئێوە بەشێکن لە یاسا جیهانییەکانی ئافراندن، لەبەر ئەوە، دەسەڵاتتان هەیە کە گۆڕانکاری لە ژیانتاندا بکەن و خەونەکانتان بەدی بێن.

هەموو شتێک ووزەیە، تۆ هاتوویتەتە سەر زەوی بۆ ئەوەی فێر ببیت کە چۆن بە کارامەیی ببیتە شارەزایەکی ڕاکێشەربۆیە کاتێک کە فێربوویت کە چۆن ووزە بەشێوەیەکی کارامە بەکاری بهێنی ئە وا دەتوانی ببیتەخاوەن هەر شتێک کە خۆت دەتەوێت هیچ شتێک مەحاڵ نییە، وە هیچ سنورێکیش بوونی نییە،بێجگە ئەوسنوورانەی کە تۆ خۆت بۆ خۆتت کە ڵەکە کردووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد

Mic
2025-09-15

دامەزراوەی ڤیژن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندی نەهرین یاداشتنامەیەکیان بۆ کاریی هاوبەش و پێکەوەیی واژۆکرد.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025 یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لە نێوان دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی نەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە شاری بەغدا واژۆکرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی یاداشتنامەکە، هەردوو دامەزراوەکە وەک دوو خانەی بیری گرنگ و کاریگەر، هەماهەنگی و هاوبەشی دەکەن دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش لە سەرتاسەری عێراقدا.

باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یاداشتنامەکە دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و خستنەڕووی چارەسەرەکان.