هەواڵ

"یەکەم بارانی ئەمساڵ لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەبارێت"

Mic
2025-09-13

بەهۆی کەم بارانی ساڵی رابردوو، کەم ئاوی تەنگی بە هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراق-یش هەڵچنیوە، رووبار و بەنداوەکان بە ئاستێکی ئێجگار زۆر دابەزیەوە، کەشناسێک-یش مژدەی هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواریی کەشناسیی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم شەپۆلی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

هەر بە وتەی ئەو کەشناسە، شەپۆلەکە لە 17 و 18ـی ئەم مانگە، دوای هاتنی بارستە هەوای نیمچە فێنک بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، لە ناوچە شاخاوییە جیا جیاکان ئەگەرەی دابارینی یەکەم بارانی هەمساڵ هەیە.

روونیشیکردوەتەوە، لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە، ئەگەرێکی بەهێزە قۆناغی سێیەمی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ زوتر فێنکی و سەرما دەستپێدەکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

نەخۆشی ناسۆر چییە و نیشانەکانی کامانەن؟

Mic
2025-09-13

ناسۆری کلێنچکە : بریتییە لە دروست بوونی کیسێک، کە زۆر جار پێک دێت لە موو و چڵک و پیسایی لە ژێر پێستی ناوچەی کلێنچکە (بەشی سەرەوەی نێوان هەردوو سمت)، بەهۆی هەڵگەڕانەوەی و کۆبوونەوەی مووەکانەوە و دروست بوونی کون لەسەر پێستەکە و هاتنە دەرەوەی پێکهاتەی کیسەکە لێیەوە، وە هەندێک جار دەکرێت هەمان حاڵەت لە ناوکدا ڕوو بدات.

هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک خالی جیاواز لەوانە:
قەڵەوی
دانیشتنی زۆر وەک ئەوانەی شۆفێری زۆر دەکەن یان شێوازی کارەکەیان بە شێوەیەکە زۆر دادەنیشن
جل و بەرگی تەسک
پاک و خاوێن ڕانەگرتنی ئەو شوێنە.
هەبوونی موویەکی ڕەق و ئەستوور و لانەبردنی


نیشانەکانی نەخۆشی ناسۆر:
- ئازار.
- خوران.
-دروست بوونی کون.
- هەوکردن و دروست بوونی دومەڵ، کە دەبێتە هۆی:
٭سووربوونەوە و هەڵئاوسانی شوێنەکە.
٭هاتنەدەروەی کێم و خوێناو بەشێوەی شلەیەکی زەردباو و بوونی بۆنی ناخۆش لە برینەکە.
٭بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.