هەواڵ

حکومەتی هەرێم هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات

Mic
2025-09-11

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.

پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.

دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.

پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران  سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.

ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید: لەم هەڵبژاردنەدا تەپڵ بەم دەسەڵاتە لێ دەدەین

Mic
2025-09-11

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، لە زیندانبێت یان لە دەرەوە، لە بیروباوەڕی خۆی لانادات تا رۆژێک کۆتایی بەم حکومەتە دەهێنێت.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، "لە زیندان بم یان دەرەوە، بە تەنها بم یان لەگەڵ ئێوەدابم، دەنگ وڕەنگمان لەئێوە بگرن یاخود لەگەڵتان ئامادەبم، یەک زەڕە لە بیروباوەڕ و ئیرادەمان ناگۆڕێت و کەمناکاتەوە، تا ئەو ڕۆژەی کۆتایی بەم حکومڕانیە خراپە دەهێنین و ژیانێکی باش بۆ میلەتەکەمان فەراهەم دەکەین".

 لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هاتووە، "متمانەی تەواوم بە خەڵک وهاوڕێکانم هەیە کە لە دوو مانگی داهاتوودا نەک پاشەکشە ناکەن و سڵ ناکەنەوە بەڵکو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی زوڵم و ناحەقی دەبنەوە و تەپڵ بەم دەسەڵاتە لێدەدەن".

 

رۆژی 11ی ئاب، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.

رۆژی دووی ئه‌م مانگه‌، دادگای سلێمانی له‌ سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنته‌كان بڕیاریدا به‌زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.